هەموو جۆرە خۆپیشاندان و گردبوونەوەیەک قەدەغەکرا
06:34 - 10/05/2025
زەمەن - عێراقى
وەزارەتى ناوخۆى عێراق رایگەیاند، بەهۆى ئەنجامدانى کۆبوونەوەى لوتکەى عەرەبى لە باغداى پایتەخت، لە سبەینێوە تا 20ى ئەم مانگە هەموو خۆپیشاندانێک قەدەغەدەکرێت.
وەزارەتى ناوخۆى عێراق رایگەیاندووە، لە سبەینێوە تاوەکو رۆژی 20ى ئەم مانگە، خۆپیشاندان و نارەزایی قەدەغەیە و هەرکەسێک بەهەرهۆکارێک خۆپیشاندان بکات دەستگیر دەکرێت.
وەزارەتەکە راشیگەیاندووە، هێزە ئەمنییەکان هەموو تواناکانی خۆیان خستووەتەگەڕ بۆ ئامادەکاریی لوتکەی عەرەبی، بۆیە هەموو جۆرە لێپێچینەوەیەکی یاسایی بەرامبەر بەهەر خۆپیشاندەرێک دەگرنەبەر هەوڵبدات ئەرکەکانیان تێکبدات.