پزیشکێکی کورد چارەسەری شێرپەنجەی دۆزییەوە
03:58 - 08/05/2025
زەمەن _ تەندروستی
دکتۆرێکی کورد ئەنجامی توێژینەوەیەکی نوێی زانستی کە بە هەماهەنگی لەگەڵ نۆ لێکۆڵەری زانکۆی "سەگەد"ـی هەنگاریا کردوویەتی بڵاوکردەوە و دەرمانێکی نوێی دژی شێرپەنجەی دۆزییەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٨ی ئایاری ٢٠٢٥، پ. د. هژمەت عەبدولخالق عەلی، مامۆستا لە کۆلیژی پزیشکیی زانکۆی دهۆک ڕایگەیاند: توێژینەوەیەکی نوێی زانستی بە هەماهەنگی لەگەڵ نۆ لێکۆڵەری زانکۆی "سەگەد"ـی هەنگاریا ئەنجامداوە و، دەرمانێکی نوێی دژی شێرپەنجە دۆزییەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، "بۆ جاری یەکەمە ئەم دەرمانە لەسەر ئاستی جیهان دەدۆزرێتەوە، ناومان لێ ناوە (CCF) و لە ڕووەکی (Centrapalus paucifloris) بەرهەم هێنراوە. دەرمانەکە لەسەر چەندان جۆری شێرپەنجە تاقی کراوەتەوە و دەرکەوت، دەتوانێت سەدا 95ـی خانەکانی شێرپەنجەی منداڵدان لە جۆری HPV-18 لە ناو ببات."