ئەمشەو ساردترین شەوى بەهارى ئەمساڵ دەبێت
08:47 - 22/03/2025
زەمەن - کوردستانى
شارەزایەکى کەشناسى دەڵێت، ئەمشەو پلەکانی گەرما لەناوچەکانی باکووری خۆرهەڵاتی هەرێمی کوردستان دەچێتە ژێر سفری سیلیزی، بەوهۆیەوە ئەمشەو ساردترین شەوی بەهاری ئەمساڵ دەبێتلەو ناوچانە.
هەڤاڵ سدیق، شەرەزاى کەشناسى رایگەیاند، درەنگانی ئەمشەو شەممە لەسەر یەکشەممە، لەئەنجامی زیادبوونی کاریگەریی ئەو بارستە هەوا ساردەی کە له رۆژى هەینیەوە روویکردووەتە وڵاتانی شام و باکووری کوردستان وهەرێمی کوردستان، پلەکانی گەرما لەناوچە شاخاوییەکانی دهۆک و ئیداره ی سۆران و بەشێک لەناوچەکانی ئێدارەی ڕاپەڕین و ناوچەکانی باکووری خۆرهەڵاتی پارێزگای سلێمانی لەژێر سفری سیلیزییەوە دەبێت.
دەشڵێت، ئەگەری دروستبوونی دیاردەی زوقم (شەختە) ڕوودەدات دەیبەستێت، ساردترین ناوحەی هەرێم ناوچەکانی سنووری ئیدارەی سۆرانە لەناحیەی حاجی ئۆمەران پلەکانی گەرما(7°- _ 8 °-) پلەلەژێری سفرەوە دەبێت له هەندێ ناوچە (11°-)تۆماردەکات.
هەروەها راشیگەیاندووە، کاریگەریی ئەو بارستە هەوا ساردە لە ڕوژی دووشەممهوە بەرەو لاوازبوون دەچێت پلەکانی گەرما (٤-٥) پلە بەرزدەبنەوە.