پڕۆژەی قیتارەکەی عێراق دەگاتە دهۆک
03:31 - 22/03/2025
"زەمەن"
راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ گواستنەوە ڕایگەیاند،
رێگەی گەشەپێدان بە درێژایی 11 کیلۆمەتر بە پارێزگای دهۆکدا تێدەپەڕێت و پڕۆژەکە قۆناغی کۆتایی ساڵی 2050 تەواو دەبێت.
د. ناسر ئەسەدی، راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق
بۆ گواستنەوە ڕایگەیاندووە، "نەخشەسازی کۆتایی رێگەی گەشەپێدان تەواو بووە، پڕۆژەکە
بە درێژایی 11 کیلۆمەتر بە پارێزگای دهۆکدا تێدەپەڕێت، لە رێگەی دەروازەی پێشابوورەوە
دەگاتە تورکیا."
خەرجیی پڕۆژەکە بە 17 ملیار دۆلار دەخەمڵێنرێت،
10.5 ملیار دۆلاری بۆ کڕینی شەمەندەفەری کارەبایی مۆدێرن و 6.5 ملیار دۆلاری بۆ درێژکردنی
هێڵی ئاسن تەرخان دەکرێت و قۆناغی یەکەمی بڕیارە لە ساڵی 2028 تەواو
دەبێت، قۆناخی کۆتایی لە ساڵی 2050 تەواو دەبێت.