68 کوردستان

ئەڵمانیا کەرەستەی سەربازی گەیاندە دەست وەزارەتی پێشمەرگە

11:16 - 10/01/2025

زەمەن - هەولێر

 

 وەزارەتی پێشمەرگەی کوردستان بڵاوی کردووەتەوە، هاوکارییەکانی سوپای ئەڵمانیا لە لایەن کۆڵۆنێل تۆماس ڕیتەر، فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان ڕادەستی وەزارەتی پێشمەرگە و بەڕێوەبەرایەتی گشتیی میرەی سەربازی کراوە.

 

 به‌شی راگه‌یاندنی وه‌زاره‌ت، دوێنێ له‌ هه‌واڵه‌كه‌یدا هەروەها ئاماژەیداوە، هاوکارییەکان بە ئامادەبوونی لیوا ڕوکن هۆشمەند حەیدەر ڕەشید، جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئیدارە و میرە، عمید فەرمان زراری جێگری بەڕێوەبەری میرەی گشتی لەلایەن وەزارەتی پێشمەرگەوە وەرگیراون.

هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئەو هاوکاری و پێداویستیانە لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی میرەی گشتیی بەسەر بنکەکانی ئەسنادی دهۆک و سلێمانی دابەش دەکرێن.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن