بەپەلە.. بومەلەرزەیەکی وێرانکەر لە چین ڕوویدا و دەیان كەس تائێستا گیانیان لەدەستداوە
11:08 - 07/01/2025
زەمەن _ جیهانی
بومەلەرزەیەکی بەهێز بەگوڕی ٦.٨ پلەی ڕێختەر، ناوچەی تبتی لە باشووری رۆژهەڵاتی چین هەژاند و بەهۆیەوە تاوەکو ئێستا ٥٣ کەس گیانیان لەدەستداوە.
بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥، ئاژانسی شینخوای چینی بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزیەکی بەهێز بەگوڕی ٦.٨ پلەی ڕێختەر، هەرێمی تبتی لە نزیک زنجیرە چیای هیمالایا هەژاند، بە بەهێزترین بومەلەرزە دادەنرێت لە پێنج ساڵی ڕابردوودا و بەوهۆیەوە ژمارەیەکیزۆر بینا و باڵاخانەی ناوجەکە داڕماون و تا ئێستا ٥٣ کەس گیانیان لەدەستداوە.
هاوکات، گوڕی بومەلەرزەکە لەلایەن سەنتەری تۆڕەکانی بومەلەرزەی چینەوە بە ٦.٨ پلە تۆمارکراوە، بەڵام لێکۆڵینەوەی جیۆلۆجیی ئەمریکا بومەلەرزەکەی بە گوڕی ٧.١ دیاریکردووە