سزای لەسێدارەدان بۆ بەشار ئەسەد و ماهیر ئەسەد دەرچوو
12:11 - 11/08/2026
زەمەن – هەواڵ
دادگای تاوانەکانی دیمەشق بە فەرمی سزای لەسێدارەدانی بۆ بەشار ئەسەد و سەرکردە باڵاکانی ڕژێمەکەی دەرکردووە، ئەوەش دوای سەلماندنی تێوەگڵانیان لە کوشتنی بەئەنقەستی منداڵان و ئەشکەنجەدانی سیستماتیکی هاووڵاتییان لە ماوەی ساڵانی جەنگدا.
ئەمڕۆ سێشەممە،
11ی ئابی 2026،لە بڕیارێکی دادوەریدا، دادوەر فەخرەدین ئەلعریان، ئەمڕۆ 11ی ئابی
2026، بە شێوەیەکی غیابی سزای لەسێدارەدانی بۆ بەشار ئەسەد دەرکردە و رایگەیاند کە
ناوبراو لە ئەنجامی پرۆسەی دادگاییکردنەکەدا بە چەندین تاوانی گران و هۆڤانە
تاوانبار کراوە.
دادوەرەکە لە
کاتی خوێندنەوەی بڕیارەکەدا ئاماژەی بەوە کرد، کە بەشار ئەسەد بەهۆی تێوەگلانی لە
تاوانەکانی ئەشکەنجەدان، دەستبەسەرکردنی هەڕەمەکی و ئەنجامدانی تاوان دژی مرۆڤایەتی،
لەلایەن دادگاوە سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرکراوە.
ئەم بڕیارە لە
کاتێکدایە کە سووریا لە دوای ساڵی 2011ـەوە رووبەڕووی شەڕێکی ناوخۆیی خوێناوی بووەتەوە
و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان چەندین جار رژێمەکەی ئەسەدیان بە بەکارهێنانی چەکی قەدەخەکراو
و پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ تۆمەتبار کردووە.
شایانی باسە، بڕیارەکە
جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە تاوانەکان پلەبەندییان بۆ کراوە و بەپێی بەڵگەکان،
کوشتنی بەئەنقەست و ئەشکەنجەدانی سیستماتیک وەک بنەما بۆ دەرکردنی سزای لەسێدارەدانەکە
وەرگیراون.