ژنه شۆخهكه كۆشكی سپی بهجێدێڵێت
08:52 - 13/08/2026
زهمهن – ههواڵ
ۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی
ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تروس) نووسیویەتی: کارۆلاین لێڤت سکرتێریی رۆژنامەوانیی
کۆشکی سپی لە کۆتایی ئەم مانگەدا پۆستەکەی جێدەهێڵێت تاوەکو کاتی زیاتر لەگەڵ منداڵەکانی
و خێزانەکەیدا بەسەر ببات، بڕیارێک کە بە گوتەی ترەمپ، کارۆلاین خۆی واز لە پۆستەکەی
دەهێنێت و گوتی: "بە تەواوی لێی تێدەگەم و رێزی لێ دەگرم."
ترەمپ ئاماژەی بە
رۆڵی نوێی لێڤت کرد و رایگەیاند، کارۆلاین لێرە بەدواوە دەبێتە یەکێک لە راوێژکارە
دەرەکییە باڵاکانی سەرۆکایەتی و دەنگێکی کاریگەری ناو پارتی کۆماری بۆ یارمەتیدانی
پارتەکە بە مەبەستی سەرکەوتن لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی نیوەی خولدا.
سەرۆکی ئەمریکا
ستایشی تێکۆشانی ناوبراوی کرد و رایگەیاند: "کارۆلاین لە ساڵی 2018ەوە وەک سەرکردەیەکی
راستەقینە لە کۆشکی سپیدا کاری کردووە لە پێناو بەرگریکردن لە دادپەروەری و ئازادی،
لەوانەش دەورگێڕانی بەهێزی لە کەمپینی دووبارە هەڵبژاردنەوە مێژووییەکەماندا لە ساڵی
2024."
ترەمپ لە پەیامەکەیدا
کارۆلاینی وەک "یەکێک لە باشترین سکرتێری رۆژنامەوانی کۆشکی سپی لە مێژووی ئەم
دامەزراوەیەدا" ناوبرد و سوپاس و پێزانینی قووڵی خۆی ئاراستەی کارەکانی کرد لە
ماوەی رابردوودا.