129 عیراق

ئایا سوودانی دووردەخرێتەوە؟

01:58 - 10/09/2024

زەمەن - عێراق

چوار چێوەی هەماهەنگی دەڵێت: قسەکان لەسەر كشانەوەی پاڵپشتیمان بۆ سوودانی نادروستە و ئێمە بەتوندی پاڵپشتیی دەکەین.

عەقیل ڕدێنی سەركردە لە چوار چێوەی هەماهەنگی ئاماژەی بەوە کردووە، ئەوان بەردەوام پشتیوانی حكومەتی ئێستا و سەرۆكەكەی دەكەن، لەبەرئەوەی سەركەوتنی حكومەت سەركەوتنە بۆ هەموو هێزەكانی چوارچێوەكە.

دەشڵێت: بوونی هەندێك جیاوازی لە بۆچوونەكاندا مانای ئەوە نییە ناكۆكی و ململانێ هەبێت، ئەم جیاوازییە لە بیروڕاكاندا شتێكی ئاساییە.

ڕاشیگەیاند، هەموو هێزەكانی ناو چوارچێوەكە بەجددی پاڵپشتی سوودانی و حكومەتەكەی دەكەن، هاوكات كار بۆ ئەوە دەكەن حكومەت لە پرسە جیاوازەكاندا سەركەوتوو بێت.

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن