23 کوردستان

وەزارەتی کارەبا: کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا کەم دەبنەوە و 1000 مێگاوات کەمی کردووە

12:26 - 16/09/2026



وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕاگەیێنراوێکی بڵاوکردووە و ئاماژە بەوەدەدات، هەناردەی غاز کەمبووەتەوە و بەمەش بەرهەمهێنانی کارەبا دابەزیوە.

لە ڕاگەیێنراوەکەی وەزارەتی کارەبادا هاتووە، کۆمپانیای داناغاز بڕی هەناردەی غازی بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا کەم کردووەتەوە، بەمەش بەرهەمهێنانی کارەبا بە بڕی هەزار مێگاوات کارەبا کەمی کردووە.

- وەزارەتی کارەبا و وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان لە پەیوەندیدان لەگەڵ کۆمپانیای ناوبراو بۆ چارەسەرکردن و ئاسایبوونەوەی هەناردەی غاز و بەرهەمهێنانی کارەبا.

- سەرچاوەیەک لە وەزارەتی کارەبا؛ بە ئاڤای وت، گرفتەکە تەکنیکییە و شەش بۆ حەوت کاتژمێر کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا کەم دەبێتەوە، هەروەها ماوەی چوار ڕۆژی پێویستە بۆ ئەوەی دۆخەکە ئاسایی ببێتەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە چەند ڕۆژێکە دۆخی کارەبا ئاسایی بووەتەوە، هەفتەی ڕابردوو کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا کەمی کرد بەهۆی ئەوەی نزیکەی 700 مێگاوات کارەبا بۆ پرۆژەی ڕووناکی لەلایەن کۆمپانیاکانی ماس و قەیوان ڕاگیرا، دواتر دۆخەکە ئاسایی بووەوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن