894 کوردستان

عه‌تا سه‌راوی له‌فڕۆكه‌خانه‌ ده‌ستگیركرا.. ئێستا له‌ ناو ئاسایشه‌وه‌ رونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌

10:34 - 05/07/2024

زه‌مه‌ن – سلێمانی

له‌رونكردنه‌وه‌یه‌كدا عه‌تا سه‌راوی ئه‌ندامی پێشووی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و فه‌رمانده‌ی سه‌ربازی، هه‌واڵی رێگریلێكردنی له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌لایه‌ن هێزێكی سواتی سه‌ر به‌ ئاسایشه‌وه‌ له‌فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی بڵاوكرده‌وه‌.

 به‌گوێره‌ی رونكردنه‌وه‌كه‌ی عه‌تا سه‌راوی هێزه‌كه‌ بردویانه‌ بۆ ئاسایشی گشتی و ئێستا له‌وێ راگیراوه‌.

بۆهه‌مان مه‌به‌ست پێشڕه‌وی كوڕی عه‌تا سه‌راوی، ئاگادارییه‌كی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ داوا له‌ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن ده‌كات " كاتژمێر دووی پاش نیوەڕۆ بنەماڵەی ناوبراو لە ماڵی عەتا سەراوی لە گوندی سەراوی سوبحان یاغا كۆنگرەی رۆژنامەوانی ئەنجام دەدەن".


ڕون کردنەوەیەک بۆڕای گشتی
بەندە عەتاسەراوی لە16/ 6 لەفڕۆکەخانەی سلێمانی سەفەری سویدم کرد، ئەمڕۆ بەرەبەیانی 5-7، لەچواریی بەیانی بەگەیشتنم ، ھێزێکی زۆرت سوات ھاتن و داوایان لێ کردم کەفەرمانیان پێ کراوە  لەگەڵیان تا ئاسایشی گشتی بچم؟!!!!
من لەکاتێکدا کۆی دەزگا ئەمنی یەکان و ئاسایش و پێشمەرگە بەبراو کوڕی خۆم دەزانم بەبێ کێشە لەکاتێک دوسەیارە پێشمەرگەم لەگەڵ بوە بەڕێزەو ھاوکاریان بوم و حمایەکانم ئیزن داوەو خۆم بێ ئەوەی بزانم بۆ؟! لەپایی چی؟! بەفەرمانی کێ؟!! وە چ سیناریۆو گەمەیەکی قێزەون یان بۆ ئامادە کردوم ؟!!!! لەئاسایشی گشتی ڕاگیرام؟!!
دەمەوێ چاک بزانن  ینک ھی ئێمەیەو ئەو کۆنە سیخوڕو جاش و تابوری پێنج جانەی دەیانەوێ لەیەکێتی دەرمان پەڕێنن زۆر سەھون وەک مێخ لەسەر دڵ یان دەچەقین!!!
بکەری ئەم گەمە سەخیفە دڵنیابن دەیەوێ لەم سەروبەندی ھەڵبژاردنە بەخەڵک بڵێ ئەوە وەفایی ینک بۆ کەس و بنەماڵەو عەشرەتێک کەدەیان شەھیدیان ھەیە؟!!!
 ئیتر خەڵک چاوەڕوانی چی لەمانە بکات؟!
بۆیە بەم ڕونکردنەوەیەم داوا لەبەڕێزان کاک بافڵ تاڵەبانی و کاک قوباد دەکەم
تکایە من ئامادەیی ڕوبەڕوبونەوەت ھەر تۆمەتێکی داتاشراو دەبمە کەبۆم حازر کراوە و بۆم دادەتاشن !!
بۆیە تکایە ئەوە ئێمەو مێژویی خوێناوی مان و ئەوەش ئێوەو ئەو ئەڵقەلەگوێ یانەی لەپشتی ئێوە پەلاماری ئێمە ئەدەن !!!
تکایە ئەمە ڕانەگرن ؟
دەرئەنجام کێ لەپشت ێەم بێڕێزیی یەبێ؟
بێ باج نابێ لێی دەربچێ؟
دەشمەوێ بزانم ئەگەر بڕیارێکی سیاسی تان لەپشت ئەم شانۆگەری یەتانە ؟!دڵنیابن پلان دانەرخۆی دەسوتێنێ!!
٥-٧-٢٠٢٤
ئاسایشی گشتی سلێمانی
عەتا سەراویی

ده‌قی ئاگاداریه‌كه‌:
بەهۆی ڕاگرتنی عەتا سەراوی لە فرۆكە خانەی سلیمانی، ئاگاداری هەموو كەناڵەكانی ڕاگەیاندن بینراو بیستراو دەكەین، كە كاتژمێر دووی پاش نیوەڕۆ بنەماڵەی ناوبراو لە ماڵی عەتا سەراوی لە گوندی سەراوی سوبحان یاغا كۆنگرەی رۆژنامەوانی ئەنجام دەدەن . هاتنتان جێگەی رێزە
پێشرەوی عەتا سەراوی

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن