زیاتر له 200 كه‌س به‌هۆی خۆڵبارینه‌وه ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كران
02:59 - 26/05/2023
80 جار خوێندراوەتەوە
زه‌مه‌ن – كه‌ركوك
له درەنگانی شەوی پێنجشەممەوه، شەپۆلێکی خۆڵبارینی چڕ رووی کردووەتە
شاری کەرکوک، ده‌یان كه‌س توشی ته‌نگه‌نه‌فه‌سی بوون.
په‌یامنێری
"زه‌مه‌ن" له‌شاری كه‌ركوك له زاری سامان یابه به‌رپرسی راگه‌یاندنی
فەرمانگەی تەندروستی کەرکوک ئاشكرایكرد كه له‌دوێنێ شه‌وه‌وه تا كاتژمێر 3ی دوانیوه‌رۆی ئه‌مرۆ هه‌ینی 235 كه‌س بەهۆی تەنگەنەفەسیەوە رەوانەی نەخۆشخانەکانی شاری کەرکوک و ته‌واوی نه‌خۆشخانه‌كانی
پارێزگاكه كراون”.
كه‌شناسی عێراق ئاشكرایكرد كه خۆڵبارینەكه سەرچاوەکەی لە ناوخۆوە
بوو، بەدیاریکراوی لە دەشتایەکانی موسڵەوە سەری هەڵداوە.