گروپێكی شیعە سەریانهەڵدا و هەرەشە لە موقتەدا سەدر دەكەن
11:17 - 25/05/2023
114 جار خوێندراوەتەوە
زەمەن
هێشتا پرسی "ئەسحاب القیە" خاوەن دۆسیە" کە چەند هەفتەیەک لەمەوبەر لە عێراق سەریهەڵدا، مشتومڕی لەسەرە، لە ماوەی چەند کاتژمێری ڕابردوودا گروپێكی دیكە سەریانهەڵدا كە ناویان "دەوڵەتی تۆڵەسەندنەوەی حسێنی"یە.
ئەم گروپە لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا لە ڤیدیۆ کلیپێکدا دەرکەوتوون، هەڕەشەیان لە ئەندامانی "خاوەن دۆسیە" کردو دەڵێن لە ڕووی فیكری و مەیدانییەوە ڕووبەڕوویان دەبنەوە. هەروەها هێرشیان کردە سەر موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر و بە "الشیصبانی"و بە كەسێكی شكستخواردوو ناویان بردووە كە ناوی باوكی بۆ ناوبانگبوون بەكارهێناوە.
ئەم گروپە ئاڵای ڕەش و سوریان بەدەستەوەیە و وێنەی دوو شمشێری پێوەیەو لەسەری نوسراوە دەوڵەتی تۆڵەی حسێنی و جیشوڵا.
ئەوەش دوای ئەوە هات گروپێك سەریانهەڵدا بەناوی أصحاب القچیە و موقتەدا سەدریان بە ئیمام مەهدی ناودەبرد، دواتر سەدر لە دژیان وەستایەوە و رایگەیاند شەڕ لەگەڵ "گەندەڵکاران" گۆڕاوە بۆ شەڕێکی ئایدیۆلۆژی.
سەدر مانگی ڕابردوو راشیگەیاندبوو، أصحاب القچیەلە گەندەڵکارانن کە دەبێت بەهەمان شێوە شەڕیان لەگەڵدا بکرێت، هەروەها گروپەكەی ڕەتیکردەوە، لە كاتێكدا بەیعەتیان پێدابوو و بانگەشەی ئەوەیان دەکرد کە سەدر ئیمام مەهدییە.
دادگای لێکۆڵینەوەی کەرخ لە ناوەڕاستی مانگی ڕابردوو (نیسانی 2023) 65 كەسی بە تۆمەتی ئەندامیەتی لەم گروپە دەستگیركرد.