حەلبوسی: شەممە دەنگ لەسەر پرۆژەیاسای بودجە دەدرێت
09:20 - 25/05/2023
36 جار خوێندراوەتەوە
زەمەن
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: پێداچونەوەی پرۆژەیاسای بودجە لە کۆتاییدایە و رۆژی 27ی ئایار لە دانیشتنی پەرلەمان دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە دەدرێت.
محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، پرۆژەیاسای بودجە گرنگە و چەندین پڕۆژەی وەبەرهێنانی تێدایە کە رەنگدانەوەی ئەرێنی لەسەر واقیعی خزمەتگوزاری دەبێت.
دەڵێت پێداچونەوەی بودجه له کۆتایدایه و لیژنەی دارایی پەرلەمان ئامادەیە سبەینێ هەینی بودجە رادەستی سەرۆکایەتیی پەرلەمان بکات بۆ دەنگدان.
حەلبوسی دەڵێت لیژنەکە هەندێک بڕگەی زیادکردوە و هەموارکردوەتەوە بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی گشتی خزمەت بە وڵات بکات، وتیشی: رۆژی شەممە رەشنوسی یاسای بودجە لە پەرلەمان پەسەند دەکرێت.