عیراق

ژماره‌یه‌ك له‌وانه‌ی ئیمامی عه‌لی ده‌په‌رستن ده‌ستگیركران

12:17 - 20/05/2023 462 جار خوێندراوەتەوە

"زەمەن"

وەزارەتی ناوخۆی عێراق، دەستگیركردنی چەند ئەندامێكی كۆمەڵەی قوربانی راگەیاند، كە ئیمامی عەلی دەپەرستن و بە تیروپشك خۆیان دەكوژن.

وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاند: رۆژی هەینی 19/5/2023، ئاژانسی هەواڵگری و لێۆكڵینەوەی فیدڕالی، لە شارۆچكەیسوق شیوخ لە پارێزگای زەیقار، ئەندمانی گروپێكی لەیاسادەرچوویان دەستگیر كردووە، كە لە 4 تۆمەتبار پێك دێن و ناویان لە خۆیان ناوە كۆمەڵەی قوربان.

كۆمەڵەی قوربان، گروپێكی شیعە مەزهەبن و ئەندامەكانیان ئیمامی عەلی دەپەرستن و هەر جارە و بەشێوەی تیروپشك ئەندامێكیان هەڵدەبژێرن و خۆیان دەكەنە قوربانی بۆ ئیمام عەلی، هەربۆیەش گروپەكەیان ناو ناوە كۆمەڵی قوربان.

ئەو گروپە خۆكوژە لە ناوچەكانی باشووری ناسریە، تا ئێستا 3 ئەندامیان لە كاتی رێورەسمی كەژاوەی حوسێنییە خۆیان كوشتووە، كە لە دوایین كاری خۆكوژیاندا، ئەندامێكیان لە قەزای سوق شیوخ لە كاتی بەڕێوەچوونی رێوڕەسمی كەژاوەی حوسێنیەدا و بە بەرچاوی خەڵكەوە بە گوریسێك خۆی هەڵواسیوە و بە بڕوای خۆیان "خۆی كردووەتە قوربانی ئیمام عەلی." گومانێكیش هەیە هەڵكشانی حاڵەتەكانی خۆكوشتن لە زیقار بۆ 24 حاڵەت لە 2023 بۆ ئەم هۆكارە بگەڕێتەوە.

وەزارەتی ناوخۆ دەڵێت رێككاری یاساییان بەرامبەر دگیرێتەبەرو لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان بۆ بە سزاگەیاندنی لەیاسادەرچووان بەردەوام دەبێت.

عەلی كوڕی ئەبی تالب، ئامۆزای پێغەمبەری ئیسلام و چوارەم خەلیفەی ڕاشیدینی لای ئەهلی سوننە و لە مەزهەبی شیعەدا ئیمامی یەكەمە.


 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ