عیراق

لە هەر كاتژمێرێكدا لە عێراق شەش حاڵەتی جیابونەوەی هاوسەران تۆماركراوە

12:35 - 18/05/2023 74 جار خوێندراوەتەوە

زەمەن


ئەنجومەنی دادوەری عێراق، ئاماری حاڵەتەکانی جیابوونەوەی هاوسەرانی ئاشكراكرد و لە هەر كاتژمێرێكدا لە عێراق شەش حاڵەتی جیابونەوەی هاوسەران تۆماركراوە.

 

بەپێی ئامارەكەی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق، لە مانگی نیساندا لە هەر کاتژمێرێکدا شەش هاوسەر جیابوونەتەوە و لە هەر رۆژێکدا نزیکەی 154 حاڵەت بووە و کۆی گشتی لە مانگەکەدا چوار هەزار و 643 حاڵەتی جیابوونەوە تۆمارکراوە.

ئامارەكە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق جگە لە هەرێمی کوردستانە و لە بەغدا و بەسرە زۆرترین حاڵەتەكانی جیابوونەوە تۆماركراون.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن