سزای كچه مۆدێل و بلۆگه‌ره‌كان كه‌مكرایه‌وه
06:31 - 27/02/2023
182 جار خوێندراوەتەوە
"زەمەن"
دادگای پێداچونەوەی
عێراق، بڕیاریدا بە کەمکردنەوەی سزای ئه‌و كه‌سانه‌ی " بابەتی ئاست نزم
" بڵاوده‌كه‌نه‌وه، سزاكه كه‌مكراوه‌ته‌وه بۆ سێ مانگ و 10 رۆژ. ئه‌وه‌ش به‌پێی هه‌واڵی چه‌ند میدیایه‌كی عێراقی.
مانگی رابردوو، ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری عێراق،
چه‌ند بریارێكی له‌باره‌ی سزادانی ئه‌و كه‌سانه‌وه ده‌ركرد، كه بابه‌تی
"ئاست نزم" له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوده‌كه‌نه‌وه، سزاكان ده‌گه‌یشتنه
دوو ساڵ.
هه‌ڵمه‌ته‌كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆ و
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌رییه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرا، ئامانجه‌كه‌ی رێگریكردن بوو له
بڵاوبونه‌وه‌ی "بابه‌تی ئاست نزم كه له‌گه‌ڵ دابونه‌ریتی كۆمه‌ڵگه"
ناگونجێن، له‌لایه‌ن بلۆگه‌ر و ئه‌ستێره‌كانی سۆشیال‌میدیا و كچه مۆدێله‌كانه‌وه.