کوردستان

رۆژی شەممە پارتی و یەکێتی لە سلێمانی کۆدەبنەوە

07:55 - 25/01/2023 85 جار خوێندراوەتەوە

زەمەن-هەرێمی کوردستان

 

دوای چەند مانگێك لە پچڕانی پەیوەندییەكانیان، بڕیارە سەرەتای هەفتەی داهاتوو، پارتی و یەكێتی لە شاری سلێمانی كۆببنەوە.

سەرچاوەیەک لەسەرکردایەتی یەکێتی بە «زەمەن» ی راگەیاند: رۆژی شەممە کاتژمێر ١١ی پێشنیوەرۆ شاندێکی باڵای مەکتەبی سیاسی پارتی بەسەرۆکایەتی فازڵ میرانی بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پارتی دەچنە سلێمانی و لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی کۆدەبنەوە.

بەگوێرەی زانیاری سەرچاوە تایبەتەکەی «زەمەن»، شاندی یەکێتیش بەسەرۆکایەتی رەفعەت عەبدوڵا بڕیاردەری دەستەی کارگێری مەکتەبی سیاسی یەکێتی پێشوازیان لێدەکرێت، بەڵام رەنگە قوباد تاڵەبانیش بەشداری کۆبونەوەکە بکات»

ئەوەش لە كاتێكدایە لە ساڵی رابردوەوە، پەیوەندییەكانی نێوان پارتی و یەكێتی بە بنبەست گەیشتوون، ئەوەش لە دوای كوژرانی عەقید هاوكار جافەوە بوو، كە رۆژی 7ی تشرینی یەکەمی 2022ی له‌ گەڕەکی سەربەستیی شاری هەولێر له‌ ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌یه‌كدا  كوژرا، دواى ئەوە تیمی یەكێتی بایكۆتی كۆبونەوەكانی ئەنجومەنی وەزیرانیان كرد، هەروەها بودجەی دژەتیرۆری یەكێتیش بڕدرا.
 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن