حكومهتی ههرێم سوپاسی ئهڵمانیا دهكات
06:44 - 24/01/2023
"زەمەن"
لیژنەی باڵای بە جینۆساید ناساندنی
تاوانەکانی داعش لە حکومەتی هەرێمی کوردستان، لهبهرامبهر بهجینۆسایدناساندنی
كۆمهڵكوژی ئێزییهكان سوپاسی ئەڵمانیا دهكات.
ئهمرۆ سێشەممە ڕێکەوتی ٢٤ی کانوونی
دووەمی ٢٠٢٣، لیژنەی باڵای بە جینۆساید ناساندنی تاوانەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستی
داعش لە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە وەزارەتی ناوخۆ بە ئامادەبوونی ئەندامانی لیژنە،
کۆبوونەوەی خۆی ئەنجامدا.
له بهیاننامهیهكدا لیژنهكه دهڵێت
پشتگیری دەکات لە بڕیاری پارلەمانی ئەڵمانیا ژمارە ٢٠/٥٢٢٨ کە لە ڕۆژی ١٩ی کانوونی
دووەمی ٢٠٢٣ دەربارەی بەجینۆساید ناساندنی تاوانەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش
بەرامبەر بە کوردانی ئێزیدی دەرچوو، و بەرز دەنرخێنێت.
لەمبارەیەوە بە ناوی لیژنەی باڵا،
سوپاسی پارلەمان و حکومەت و گەلی ئەڵمانیا كراوه و دووبارە سوپاسی ئەو وڵاتانەی
دیکە كراوه کە پێشتر تاوانەکانیان بە جینۆساید ناساندووە.
له بهیاننامهكهدا هاتووه داوا
دەکهین و کاردەکەین کە وڵاتانی دیکەش هەمان هەنگاو بنێن بۆ بە جینۆساید ناساندنی
ئەو تاوانە نێودەوڵەتیانەی کە تیرۆریستانی داعش دەرهەق بە کوردانی ئێزیدی و گشت
پێکهاتەکان ئەنجامیان داوە.
لیژنەی باڵا، پشتگیری لە گشت
خاڵەکانی هاتوو لە بڕیاری ئاماژەپێدراو لەسەرەوە دەکات بە تایبەت ئەوەی پەیوەستە
بە بەدیهێنانی دادپەروەری لە ڕێگای دادگاییکردنی تاوانباران بە تاوانە
نێودەوڵەتییەکان و قەرەبووکردنەوەی قوربانیان و جێبەجێکردنی رێککەوتننامەی شنگال
بۆ گێڕانەوەی سەقامگیری بۆ ئەو ناوچانەو پێشکەش کردنی خزمەتگوزاری پێویست بۆ
هاووڵاتیان.