پارێزگاری سلێمانی خهڵاتی ڕێزلێنانی بهخشی به زانایهكی كورد
06:27 - 24/01/2023
"زەمەن"
ئهمرۆ سێشهممه لهلایهن
پارێزگاری سلێمانییهوه زانای کورد دکتۆر فەریاد فازیل عومەر سەرۆکی ئینستیتوتی
خوێندنی کوردیی بەرلین خهڵاتكرا.
له مهراسیمهكهدا كه
لە دیوانی پارێزگای سلێمانی بهڕێوهچوو دەستەبژێرێک له سەرۆکی ئەنجومەنی
پارێزگای سلێمانی و دامەزراوە کارگێڕییەکان و سەرۆکی زانکۆکان و سەرۆکی دامەزراوە
ئەدەبیی و کولتوریی و ڕۆشنبیریی و فەرهەنگییەکان و کەسایەتییەکانی شاری سلێمانی
ئامادهیی بوون.
پارێزگاری سلێمانی بە
نوێنەرایەتیی ئامادەبونی پارێزگای سلێمانی، ڕێزو سوپاس و پێزانین و خەڵاتی تایبەتی
پارێزگای سلێمانی پێشکەش بە دکتۆر فەریاد فازیل عومەر کردو دوابەرهەمی چاپکراوی پێشکەش
بە ئامادەبووان کرد.
لەم ڕێوڕەسمەدا هەموو
کتێب و فەرهەنگە چاپکراوەکانی دکتۆر فەریاد فازیل عومەر لەلایەن پارێزگای
سلێمانییەوە نمایش کران.
فەریاد فازیل عومەر خاوەنی چەندین بەرهەمی
چاپكراوە بە هەردوو زمانی كوردی و ئەڵمان و .زیاتر لە نیو سەدەیە لە دەرەوە خزمەتی زمان و ئەدەب و مێژوی كوردی دەكات، چەندین بەرهەم و داستانەكانی فەرهەنگی
كوردی وەرگێراوە بو سەر زمانی ئەڵمانی وەكو داستانی مەم و زین.