قهرزێكی 25 ملیۆن دیناری دهدرێته هاوڵاتیان
03:42 - 29/11/2022
"زەمەن"
بانكی رافیدهین، بڕی 25 ملیۆن دینار قەرز دەدات
بەو هاوڵاتییانەی دەیانەوێت پڕۆژەی ئابوریی خۆیان دابمەزرێنن.
بانكی رافیدەین ئەمڕۆ سێشەممە رایگەیاند: قەرز
بۆ پڕۆژەی بچووك دەدەن بە هاوڵاتییان و كاسبكاران و لە ماوەی شەش ساڵدا وەردەگیرێتەوە.
رێژەی سوودی سەر قەرزەكە 6%ـە و دوای شەش ساڵ لە
سوودمەندبوو وەردەگیرێتەوە، ئەگەر كەسی سوودمەندبوو نەیتوانی لەو ماوەیەدا قەرزەكە
پاكتاوبكات، سێ مانگی دیكەی بۆ درێژدەكرێتەوە.
بانكی رافیدەین دەڵێت، هاوڵاتییان دەتوانن لە ئەمڕۆوە
مامەڵە پێشكەش بە لقەكانی بانكەكە بكەن بۆ وەرگرتنی قەرزی 25 ملیۆن دیناری.