کوردستان

شاندێکی حیزبی داعى سەردانى بزوتنەوەى گۆڕان دەکات

09:40 - 24/11/2022 95 جار خوێندراوەتەوە

زەمەن - سلێمانی

 

شاندى حیزب داعى سەردانى بزوتنەوەى گۆڕان دەکات و دۆخى سیاسى عێراق و کوردستان و مەترسى و ئاڵنگارییەکانى بەردەم پڕۆسەى سیاسى تاوتوێ دەکەن و جەخت لە پێویستى بەئەنجام گەیاندنى پڕۆسەى چاکسازى لە عێراق و هەرێمى کوردستان دەکەنەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە (24/11/2022)، شاندێکى حیزب داعى ئیسلامى عێراق کە لە فاضل المرسومى دامەزرێنەر و سعد تەمیمى ئەمیندارى گشتى حیزبەکە پێکهاتبون سەردانى مەکۆى سەرەکى گۆڕانیان کرد و لەلایەن بەختیار عومەر ئەولى رێکخەرى ژورى پەیوەندیە سیاسییەکان و ئەندامانى ژورەکەوە پێشوازیان لێکرا.

لە کۆبونەوەکەدا پەیوەندى نێوان هەردولا و دۆخى سیاسى عێراق و کوردستان و ئاڵنگارییەکانى بەردەم پڕۆسەى سیاسى و مەترسییەکان و بۆردومان و تۆپبارانى خاکى هەرێمى کوردستان لەلایەن تورکیا و ئیرانەوە گفتوگۆیان لەبارەوە کرا و هەردولا جەختیان لە پێویستى بەئەنجام گەیاندنى پڕۆسەى چاکسازى لە عێراق و هەرێمى کوردستان کردەوە و دواتر پێکەوە چونە سەر ئارامگەى نەوشیروان مستەفا.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن