2446 کوردستان

وەزارەتى دارایی هەرێم چەند بڕیارێکى دەرکرد

11:04 - 05/09/2022

زەمەن_هەرێمى کوردستان

وەزارەتى دارایی هەرێم بڕیاریدا ئەو موڵکانەى کە ڕەهن کراون بەرامبەر پێدانى قەرزى ئاسانکارى بە هیچ شێوەیەک مامەڵەیان پێوەنەکرێت.


وەزارەتى دارایی و ئابورى هەرێم لەسەر راسپاردەى ئاوات شێخ جەناب وەزیرى دارایی و ئابوورى چەند بڕیارێکى دەرکرد و تیایدا ئاماژە بەوەکراوە، پێویستە ڕێکارە یاساییەکانى وەرگرتنەوەى قەرزى ئاسانکارى بەردەوام بێت.

ئەوەش هاتووە، ئەو موڵکانەى کە ڕەهن کراون بەرامبەر پێدانى قەرزى ئاسانکارى بە هیچ شێوەیەک مامەڵەیان پێوەنەکرێت و هەر موڵکێک کڕین و فرۆشتنى پێوەکرابێت لە لایەن هەر کەسێک ئێمە بەرپرسیار نین خۆیان (کڕیار و فرۆشیار) بەرامبەر بە یاسا بەرپرسیار دەبن.

ئاماژە بەوەشکراوە، هەر موڵکێک پلەى بنبڕى وەرگرتبێت بە پێى ی (قانون تحصیل الدیون الحکومیە (٥٦) لسنە ١٩٧٧) و دەستکارى کرابێت و کرین و فرۆشتنى پێ کرابێت حکومەتى هەرێمى کوردستان بەرپرسیار نیە.

وەزارەتى دارایی دەشڵێت، هەر موڵکێک مامەڵەى پێوە کرابێت بە زووترین کات ئاگادارمان بکەنەوە بۆ ئەوەى ڕێکارى یاسایی بەرامبەریان بگرینە بەر.


باس لەوەشکراوە، ئەو مولکانەى فرۆشتنى ئاشکراى بۆ کراوە وە لە بەرژەوەندى بانک یەکلایی بۆتەوە دەبێت بە زووترین کات مامەڵەى بەناو کردنى بۆ بکرێت.

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن