کوێستان محەمەد سەردانی شێلتەری ئافرەتانی هەڕەشەلێكراوی هەولێری كرد
01:58 - 16/08/2022
زەمەن - هەولێر
ئەمڕۆ سێشەمە 16ـی ئابی/2022 خاتوو كوێستان محەمەد وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی، بە یاوەری بەڕێز یوسف چاوشین بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی هەولێر، سەردانی ماڵی ئافرەتانی هەڕەشەلێكراوی هەولێری كرد، لەلایەن خاتوو تاڤگە فەیزوڵا بەڕێوەی ماڵی ئافرەتانی هەڕەشەلێكراو و فەرمانبەران پێشوازیان لێكرا.
ئامانج لە سەردانەكە بەمەبەستی لە نزیكەوە ئاگاداربوون بوو لە كێشە و گرفتەکانی نێو شەڵتەر.
لەم سەردانە بەڕێز وەزیری كار لەگەڵ ستافی شەلتەر كۆبوونەوەیەكی ئەنجام دا تێدا گوێی لە كێشە و گرفتەكانیان گرت و ڕێوشوێنی پێویستی دەست نیشان کردن بۆ زیاتر خزمەت کردنی ئافرەتان.