دوا وادە بۆ ڕادەستکردنی چەکی بێ مۆڵەت بە حکومەتی هەرێم ئاشکرا کرا
04:13 - 10/08/2022
زەمەن_هەرێمى کوردستان
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی
هەرێم جەختیکردەوە کە پڕۆسه‌ی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی چه‌كی بێ مۆڵه‌ت و قه‌ده‌غه‌كردنی
شوێنه‌كانی فرۆشتنی چه‌ك له شاروشارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و دەڵێت، "دەبێت
لە ماوەى یەک ساڵدا چەکى بێ مۆڵەت رادەستى حکومەت بکرێت".
هێمن میرانی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی دیوانی وه‌زاره‌تی
ناوخۆی هەرێم لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری سەر بە حکومەتی
هەرێم وتی، "لە کۆمەڵگه‌کانی ڕۆژهەڵات، بابەتی چەک بابەتێکی هەستیارە، لە وڵاتێکی
وەکو عێراق کە بەردەوام لەناو بازنەی توندوتیژی گیری خواردووە، بۆیە ئەو هەنگاوانەی
کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستی پێکردووە هەنگاوی زۆر بوێرانەن، ڕەنگە
جێبەجێکردنیان کارێکی ئاسان نەبێ، لەبەر ئەوەی وەکو باسم کرد ئێمە لە کۆمەڵگهیەکین
چەک تاڕادەیەکی زۆر بەردەست بووە بۆ زۆر خەڵک بەهۆی ئەو زنجیرە شەڕ و توندوتیژیانەی
لەکۆمەڵگەی عێراقی لە سەد ساڵی ڕابردوو هەبوون، ئێستا ئێمە لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٢ین،
یاسای چەک ژمارە ٢ى ساڵی ٢٠٢٢ دەرچوو ، یاسایەکی مۆدێرن و نوێیە هاوكات له‌گه‌ڵ ئەو
گۆڕانکاریانەیه کە لە کۆمەڵگەی عێراقی هاتوونەتە پێش بۆ جێبەجێکردنی ئەو یاسایە پێویست
بوو زنجیرەیەک ڕێنمایی دەربچن، تا ئێستا دوو لەو ڕێنماییانە دەرچوون ڕێنمایی ژمارە
(٥) تایبەتە بە چۆنییەتی دەرهێنانی مۆڵەتی چەک و یاسای ژمارە (٦) داماڵینی چەکی جەنگی
و ڕێکخستنی چەکی ئاگرینە، یاساکە و ڕێنماییەکان بەردەستن و بەزمانی کوردیی پاراو
نووسراون و گرنگە خەڵک بیخوێنێتەوە بۆ ئەوەی ئاگادار بن پێش ئەوەی ڕووبەڕووی لێپرسینەوەی
یاسایی ببنەوە کاتێک چەکی بێ مۆڵەتی هەبێ. ئەوەی گرنگە لێرەدا ئاماژەی پێ بدرێ ئەوەیە
چەکی جەنگی کە لە یاساکە و لە ڕێنماییەکانیش باس کراوە، ئەو جۆرە لە چەکانە پێویستە
لە دەست دامەزراوەکانی دەوڵەتدا بێت، خەڵک نابێ چیتر چەکی جەنگی هەبێ، ئەوەی هەیەتی
دەبێ ڕادەستی ئەو لیژنانەی بکات کە لە ئاییندەیەکی نزیک دروست دەکرێن، لیژنەکان پێکهاتەکانیان
تەواو بووە، لیژنەیەکی باڵا بە سەرۆکایەتی وەزیری ناوخۆ سەرپەرشتیی ئەو لیژنەیە دەکات
و دەستی بە پێکهێنانی لیژنە فەرعییەکان کردووە کە ١٢ لیژنەن بۆ داماڵینی چەکی جەنگی
و ٤٠ لیژنە بۆ تۆمارکردن و مامەڵەکردن لەگەڵ چەکەکانی تر کە چەکی ئاگرینن دادەمەزرێن.
ئەم لیژنانە لە ئاییندەیەکی نزیکدا دەست بەکار دەبن و پێویستە ئەو خەڵکەی چەکی جەنگی
هەیە بەپەلە چەکەکە بدات بەو لیژنانەی کە هەن، ئەگەر نایەوێ پێشکەشی دەوڵەتی بکاتەوە
کە کاتێک شوێنی مامەڵەکردن و فرۆشتن بە چەک دەکرێتەوە لەوێ بیفرۆشێ لەکۆڵی خۆی
بکاتەوە."
وتیشی، "ئەوەی پەیوەندیدارە بە چەکی ئاگرین
ئەو چەکەیە هەندێک خەڵک بەهۆکاری جۆراوجۆر ڕەنگە پێویستی بەوە هەبێ مۆڵەتی هەبێ، هەڵبەت
ڕێنمایی نوێ دەرچووە. ڕێنمایی ژمارەی (٥) وردەکاریی وەرگرتنی مۆڵەتی دەستداری چەک
واتە هەبوونی چەک لەماڵەوە لەو ڕێنماییە کە بە وردی باس کراوە، پرۆسەکە بەو شێوەیە
ئاسان نیە، چونکە زۆر خەڵک مۆڵەتی وەرگرتنی چەک پێشکەش دەکات، بەڵام مەرج نیە هەمووی
پێی بدرێت دەبێت ڕوونکردنەوە بدرێ بە چ هۆکارێک داوای مۆڵەتی چەک دەکات و کەسەکە لەڕووی
ئاسایش و ئەمنی و تەندروستی و دەروونییەوە بەدواداچوونی بۆ دەکرێت. ئەمانە هەمووی
پێویستییان بە ڕاپۆرتی تایبەت هەیە، ڕاپۆرتەکە پێشکەشی لایەنی پەیوەندیدار دەکرێت،
ئینجا داواکارییەکەی بۆ پێدانی مۆڵەت هەڵسەنگاندنی بۆ دەکرێت."
هێمن میرانی باسی لەوەشکرد کە "چەکی جەنگی
چەکی قورسە بۆ نموونە (دۆشکە – بیکەیسی- هاوەن – قازیفە) ئەو جۆرانەی دیکەی چەک کە
لە جەنگدا بەکاردەهێنرێت پێویستە لەلای دامەزراوەکانی دەوڵەت بێت، بەڵام چەکی ئاگرین
زیاتر دەمانچە و کلاشینکۆف و هەندێک جۆری نزیک لە کلاشینکۆفە کە گوللە کانیان لەیەک
نزیکن، بۆ نموونە (ئێم فۆر) یەکێک لەو جۆرانەیە ئەوانە دەکرێ بەڕەزامەندی و دوای ئەوەی
داواکارییەکە پێشکەش دەکرێت مۆڵەتیان پێ بدرێت."
هێمن میرانی ڕاشیگەیاند کە "به فه‌رمانی
جه‌نابی سەرۆکی حکومەت هەموو شوێنە فەرمی و نا فەرمییەکان داخراون، واتا مۆڵەتدار
و بێ مۆڵەتەکان، چونکە بە گوێره‌ی یاسای ژماره (2) و ئه‌و ڕێنماییه‌ی كه ده‌رچووه،
پێویسته حكومه‌ت خۆی شوێن دابین بكات، بۆیە شوێنێكی مۆدێرن و له‌ژێر سه‌رپه‌رشتیی
وه‌زاره‌تی ناوخۆ دواى دیراسەکردنى ورد لە لایەن لیژنەى تایبەتمەندەوە شوێنەکە دابین
دەکرێت و به‌شێوه‌یه‌كی سنووردار كڕین و فرۆشتن و چاككردنه‌وه‌ی چه‌كی تێیدا ئەنجام
دەدرێت."
"به گوێره‌ی ئه‌و
ڕاپۆرتانه‌ی كه ده‌گات ژماره‌ی ئه‌و چه‌كانه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا داگیراوه زۆر نین،
واتە خه‌ڵك ئاره‌زوومه‌ندانه بڕیاری داوه كه له ناو ئۆتۆمبێل یا له شوێنه
گشتییه‌كان چه‌كی بێ مۆڵه‌ت هه‌ڵنه‌گرێت، هه‌ڵبه‌ت چه‌كه‌كان هێشتا له‌ماڵه‌كاندا بوونیان
هه‌یه و خه‌ڵكه‌كه چاوه‌ڕێی پرۆسه‌كان ده‌كه‌ن، دواتر دیار ده‌كه‌وێت كه خه‌ڵكه‌كه
چۆن به‌ده‌م ئه‌و بڕیارەوە دێن و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ماوه‌ی ساڵێك دانراوه و سه‌ره‌تا
هه‌نگاوه‌كان به‌وه ده‌ست پێده‌كات كه هاووڵاتییان بچن چه‌كه‌كانیان تۆمار بكه‌ن
ئه‌وكات داتا له‌لای حكومه‌ت ده‌بێت كه چه‌ند چه‌ك له ناو كوردستان هه‌یه و دوای
تۆماركردنیش چه‌كه‌كه ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی كه‌سه‌كه تاكو پێدانی مۆڵه‌ت یا فرۆشتنه‌وه‌ی
چه‌كه‌كه ده‌ست پێده‌كات،" هێمن میران وای وت.
لەبارەى ئه‌وانه‌ی له هێزه‌كانی ناوخۆ و پۆلیس
كار ده‌كه‌ن تا له دوای ده‌وامی فه‌رمی چه‌كه‌كانیان له شوێنێكی تایبه‌ت دابنێن، هێمن میرانی وتی، "ئه‌و بڕیاره هه‌یه و
ئه‌و لیژنه باڵایه‌ی دروست كراوه له یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌و بڕیاره‌ی داوه
و ده‌ست به زه‌مینه‌سازی و ئاماده‌كاری كراوه، بۆیه ساڵێك دانراوه تاكو وه‌زاره‌تی
ناوخۆ و ئاسایش و پێشمه‌رگه ئاماده‌كاری بۆ ئه‌و بابه‌ته بكه‌ن، به پڕۆسه‌ی
دروستكردنی كۆگای چه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی ده‌وامیان ته‌واو ده‌بێت چه‌كه‌كانیان
له‌وێ دابنێن تاكو ده‌گه‌ڕێنه‌وه ده‌وامی خۆیان."
هێمن میرانی باسی لەوەشکرد کە "له یاساكه
به ڕوونی ده‌ستنیشان كراوه كه هه‌ركه‌سێك چه‌كی بێ مۆڵه‌تی پێبێت چۆن مامه‌ڵه‌ی
له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، ئێمه هیوامان وایه له ماوه‌ی ئه‌و ساڵه‌دا ئه‌و پرۆسه‌یه له‌لایه‌ن
هه‌موو هاووڵاتییانه‌وه پێشوازی بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌مترین ڕێژه‌ی چه‌كی بێ مۆڵه‌ت
له كوردستان بمێنێت، ته‌نیا ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی چه‌كی بێ مۆڵه‌ت كێشه نییه،
دواتر ئه‌و چه‌كانه‌ی كه تاوانیان پێ ده‌كرێت و جۆری تاوانه‌كه كاتێك به چه‌كی
بێ مۆڵه‌ت ئه‌نجام ده‌درێت ئەو چەکە بە چەکى یاساخ هەژمار دەکرێت، چونكه دوای ساڵێك
ئه‌و چه‌كانه ده‌بنه چه‌كی یاساخ و هه‌ر تاوانێك به‌م چه‌كانه ئه‌نجام بدرێت،
سزاكه‌ی زۆر قورس‌تر ده‌بێت لەو کەسانەى کە چەکەکانیان مۆڵەتیان هەیە."