بازی سەرۆکوەزیران چۆن بەسەر شانی محەمەد سودانی نیشتەوە؟
07:48 - 26/07/2022
"زەمەن"
وادیاره بازی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران له‌سه‌ر
سه‌ری محه‌مه‌د شه‌یاع سودانی ده‌نیشێته‌وه، ئه‌و شه‌خسیه‌ته عێراقییه‌ی كه له‌ڕیزی
یه‌كه‌می سه‌ركرده‌كانی شیعه‌دا نیه، به‌ڵام جۆرێك له خۆشه‌ویستی لای جه‌ماوه‌ر
هه‌یه و ئه‌گه‌ر سه‌دریش لێی تێكنه‌دات قبوڵكراوی لای هه‌موانیشه.
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی، محەمەد شیاع سودانی پەرلەمانتاری
عێراق و ئەمیندار و سه‌رۆكی رەوتی (الفراتین)ی كاندیدكرد بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران.
محەمەد شیاع سودانی، ساڵی ١٩٧٠ لەدایكبووە، بڕوانامەی
بەكالۆریۆسی لە زانستی كشتوكاڵ لە زانكۆی بەغداد‌و ماستەری لە بەڕێوەبردنی پرۆژەكان
بەدەستهێناوە.
پێشتر پارێزگاری میسان بووه، پۆستەکانی وه‌زیری
كشتوكاڵ، كۆچ و كۆچبه‌ران، بازرگانی، پیشه‌سازی به‌ڕێوه‌بردووه، هه‌روه‌ها وه‌زیری
مافی مرۆڤ و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی بووه و له‌م پۆستانه‌دا ناوبانگی باشی بۆی خۆی
په‌یدا كردووه و خه‌ڵك لێیڕازی بوون.
محەمەد شیاع سودانی، نازناوی سودانی بۆ عه‌شیره‌ته‌كه‌یان
ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له باشووری عێراق و چه‌ند وڵاتێكی دیكه‌ی عه‌ره‌بی بڵاوبونه‌ته‌وه،
له‌ڕووی عه‌شایه‌ری و پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه له‌سه‌ر باشووری عێراق حسابه و
مه‌قبولیه‌تی هه‌یه‌و لای جه‌ماوه‌ر كه‌سێكی په‌سه‌ند كراوه، كه ئه‌وه‌ش خاڵێكی
به‌هێزیه‌تی.
محه‌مه‌د سودانی پێشتر له ده‌وڵه‌تی یاسا و كه‌سێكی
نزیك له مالیكی بوو، دواتر لێیی جیابوه‌وه، ده‌وترێت جیابونه‌وه‌كه‌شی وه‌ك فێڵێك
وابوو بۆ ئاماده‌كاری وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران.
محەمەد شیاع سودانی، له‌ده‌سته‌ی یه‌كه‌می سه‌ركرده
عێراقیه‌كاندا نیه و هه‌رچه‌ند ده‌وترێت سیفاتی قیادی هه‌یه به‌ڵام له ده‌سته‌ی
دووه‌م و سێیه‌مدا هه‌ژمار ده‌كرێت، چونكه له‌و سه‌ركردانه‌یه كه پێیانده‌وترێت
جیلی ناوخۆ و له‌سه‌رده‌می رژێمی به‌عسدا له عێراق ماونه‌ته‌وه.
جگه له‌وه‌ی له كاری وزاریدا له گه‌نده‌ڵییه‌وه
تێوه‌نه‌گلاوه و كه‌سێكی ئیداری بووه، به‌هه‌مانشێوه له په‌رله‌مانتاریشدا كه‌سێكی
ڕێك‌وپێك و سیفاتی قیادی هه‌بووه‌و له‌م خوله‌ی په‌رله‌ماندا لیستەکەی ته‌نیا سێ
كورسی په‌رله‌مانی هه‌یه.
ره‌نگه ده‌ستپاكی و خۆشه‌ویستیه‌كه‌ی لای جه‌ماوه‌ر
نه‌بنه شه‌فاعه‌تكه‌ر بۆ سه‌ركه‌وتنی له پۆسته تازه‌كه‌یدا، چونكه چه‌ند خاڵێكی
لاوازی هه‌یه، له‌وانه:
كه‌سێكی ئه‌منی نیه و په‌یوه‌ندی هه‌رێمایه‌تی
و نێوده‌وڵه‌تی لاوازه.
چاودێرێكی سیاسی به زه‌مه‌نی وت: به‌رده‌وام پۆستی
سه‌رۆك وه‌زیران له عێراقدا لاواز ده‌كرێت و ئه‌م پیاوه له ئاستی ئاڵنگاریی ئه‌منی
و نێوده‌وڵه‌تیدا نیه، كاندیدكردنی كه‌سێك له ده‌سته‌ی دووه‌م و سێیه‌می سه‌ركرده‌كانی
شیعه په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه هه‌یه، كه‌سه‌ركرده‌كانی ده‌سته‌ی یه‌كه‌م بیانه‌وێت
به ویستی خۆیان هه‌ڵی بسوڕێنن.
ئه‌و چاودێره وتی: ئه‌گه‌ر به پله‌ی حزبی
حساب بكرێت محه‌مه‌د سودانی له ڕیزی كه‌سانی دووه‌مه، به‌ڵام له‌ڕووی په‌یوه‌ندی
و قوڵاییه‌وه سه‌یری بكرێت له ڕیزی كه‌سانی سێیه‌مدایه.
به‌ربه‌ستێكی گه‌وره‌ی به‌رده‌م سه‌رۆك وه‌زیرانی
نوێ، موقته‌دا سه‌درە. ئه‌و چاودێره سیاسیه پێیوایه سه‌در حه‌ز ناكات هه‌ر ده‌ستبه‌كاربوونی
سه‌رۆك وه‌زیران ڕووبدات، به‌ڵكو حه‌ز ده‌كات مسته‌فا كازمی بمێنێته‌وه تا ئه‌و
كاته‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت.