کوردستان

مستەفا چاو ڕەش: ئه‌ركی هه‌موو خه‌ڵكه‌ كوردستان بپارێزێت، ئه‌م دۆخه‌ ته‌نها له‌سه‌ر پێشمه‌رگه‌ تاپۆ نییه‌

06:02 - 27/06/2022 260 جار خوێندراوەتەوە

زه‌مه‌ن - كوردستانی

مسته‌فا چاوره‌ش لێپرسراوی هێزه‌كانی 70ی یه‌كێتی له‌م چاوپێكه‌وتنه‌دا تیشك ده‌خاته‌ سه‌ر روداوی مووشه‌كبارانكردنی كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر كه‌ لەماوەی سێ رۆژدا سێ جار بە موشەكی كاتیۆشا هێرشی كرایه‌ سه‌ر، لە سنوری ناحیەی (قادر كەرەم)ی سەربە قەزای دوزخورماتوو.

 

حاڵی حازر لە سنوری هەرێمی كوردستانەوە هێزەكانی بەرگری فریاكەوتن ‌و لیواكانی هێزی (70)ی یەكێتی ئامادەیە، لە بەری عێراقیشەوە هێزەكانی (كەتایبی حزیبوڵڵا)ی سەربە حەشدی شەعبی هەیەو فەرماندەكەیان كەسێكە بەناوی (ئەبو عەباس).

" ئه‌مه‌ی ئێستا تازه‌یه‌ شتێکە‌ له‌ڕابردوودا نه‌بووه‌"

مستەفا چاوڕەش بەرپرسی هێزەکانی حەفتای پێشمەرگە کە بەشێک لە هێزەکانی لەو ناوچەیەن، سەبارەت بەو موشەکانە دەڵێت" ئه‌مه‌ی ئێستا تازه‌یه‌ شتێکە‌ له‌ڕابردوودا نه‌بووه‌، ئه‌مه‌ش هۆکاری زۆره‌، با جارێ په‌له‌ نه‌که‌ین و بڕیار له‌سه‌ر ئه‌وه‌ نه‌ده‌ین، خۆشمان نامانه‌وێت جارێ له‌سه‌ر شتێک قسه‌ بکه‌ین که‌ 100% بۆمان ڕوونه‌بێته‌وه‌، ئه‌گه‌رنا ئێمه‌ له‌گه‌ڵ عێراقدا له‌ هه‌ماهه‌نگیداین بۆئه‌وه‌ی که‌ بزانیین چاره‌سه‌ری ئه‌و دۆخه‌ بکە‌ین له‌داهاتوو، دەربارەی هەڵوێستی حکومەتی عێراقیش لەسەر ئەو موشەکانە بەرپرسی هێزەکانی حەفا دەڵێت" حکومەتی عێراق به‌حسابی خۆیان ئیدانەی هێرشەکان دەکەن، به‌ڵام له‌عێراق هه‌زار و یه‌ک حکومه‌ت هەیە‌، دەشڵێت" "عێراقیش ئه‌وه‌نده‌ دۆخی خۆی جوان نییه، تا بێت ‌ په‌لاماری ئێمه‌ بدات، جارێ با عێراق برینی سه‌ری خۆی چارەسەر بکات بكات ئێمه‌ به ‌نیازنین له‌گه‌ڵ عێراقدا تووشی كێشه‌ ببین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر شتێكیش بوو به‌رگری له‌ خاكی خۆمان ده‌كه‌ین، ئه‌ركی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستانه‌ ئه‌م دۆخه‌ ته‌نها له‌سه‌ر پێشمه‌رگه‌ تاپۆ نییه‌، جاری وا هه‌یه‌ هیچ نه‌بووه‌ خه‌ڵك خه‌ریكه‌ به‌ فه‌یسبوك شه‌ڕه‌كه‌ هه‌ڵده‌گیرسێنێت "

"هه‌تا ئێستاش ئێمه‌ هه‌ر چاوه‌ڕوانین و چاودێری ئه‌وه‌ ده‌که‌ین بزانین ئه‌مانه‌ کێن؟ ئایا داعشه‌؟ حه‌شدی شه‌عبیه؟‌ یان خه‌ڵکی تره‌؟"

تۆ وه‌کو به‌رپرسی هێزه‌کانی 70 ئه‌و ناوچانه‌ی که‌ له‌ قادر کە‌ره‌م و له‌ناوچه‌ی چه‌مچه‌ماڵن له‌ کۆرمۆر کە هێزه‌کانی ئێوه‌ ده‌یپارێزێت، بۆچی ئه‌و ناوچه‌یه‌ ڕووبه‌ڕووی موشەک ده‌بێته‌وه‌، له‌ئێستادا پارێزراو نییه‌؟
لە سەرەتای قسەکانیدا، بەرپرسی هێزەکانی حەفتای پێشمەرگە وتی" ئێمه‌ هێزه‌کانمان له‌وێیه‌ ئه‌م کاتوێشایانه‌ی که‌ ده‌هاوێژرێن له‌ناوچه‌ی کۆرمۆر له‌ژێرده‌ستی ئێمه‌وه‌ ناهاوێژرێت، به‌ڵکو ئه‌وه‌ له‌و بۆشاییه‌وه‌یه‌ که‌ له‌نێوان ئێمه‌ و حکومه‌تی عێراقدایه‌ له‌وێوه‌یه،‌ هه‌تا ئێستاش ئێمه‌ هه‌ر چاوه‌ڕوانین و چاودێری ئه‌وه‌ ده‌که‌ین بزانین ئه‌مانه‌ کێن؟ ئایا داعشه‌؟ حه‌شدی شه‌عبیه؟‌ یان خه‌ڵکی تره‌؟ له‌به‌رئه‌وه‌ هه‌تا ئێستا ئه‌و شوێنانه‌شی که‌ هاویشتویانه‌ به‌ر ده‌وروبه‌ری کۆرمۆر کە‌وتووه‌ و زیانی نه‌بووه،‌ به‌ڵام هێزه‌کانی ئێمه‌ له‌وێن له‌وه‌ته‌ی دروستبووه‌ له‌ژێر کۆنترۆڵی هێزی پێشمه‌رگه‌دایه،‌ چونکه‌ نه‌ک ئه‌وێ، به‌ڵکو هه‌موو شوێنه‌کانی تریش بۆ دوز و بۆ جه‌له‌ولا و بۆ خانه‌قین ئێمه‌ هێزه‌کانمان له‌وێ دابه‌شکردووه‌ و ناوبه‌ناو کێوماڵی شوێنه‌کانیش ده‌که‌ین. "

" سات به‌ سات ئاگامان له‌ بارودۆخه‌کانه‌ و هێزی ئێمه‌ له‌وێیه‌"

مستەفا چاوڕەش دەشڵێت" له‌ماوه‌ی ئه‌م سێ ڕۆژه‌شدا ئێمه‌ لیوای 16 مان له‌وێیه‌ و لیوایه‌کی هێزی پێشمه‌رگه‌یه‌ و سه‌ربه‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌یه‌، هێزه‌کانی به‌رگری و فریاکه‌وتن سه‌ربه‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆیه‌ کاک ڕێبوار فه‌رمانده‌ی لیوای 16 یه‌ خاڵه‌ کاکه‌مه‌ند له‌به‌رگری و فریاکه‌وتنه‌ له‌گه‌ڵ میحوه‌ره‌کانی تر ئێمه‌ هه‌ماهه‌نگیمان هه‌یه‌ کاک مه‌ردان له‌ میحوه‌ری دووه‌ کاک جه‌مال فه‌رمانده‌ی لیوایه‌ ئێمه‌ سات به‌ سات ئاگامان له‌ بارودۆخه‌کانه‌ و هێزی ئێمه‌ له‌وێیه‌. "

" به‌رامبه‌ر یه‌کتری نه‌وه‌ستاوین "
بەرپرسی هێزەکانی حەفتای پێشمەرگە ڕەتیکردەوە، هێزەکانی پێشمەرگە و هێزەکانی عێراق بەرامبەر یەک وەستابێتن لەو ڕووەوە مستەفا چاوڕەش دەڵێت"
ئه‌و هێزه‌ی ڕۆژی شەممەش هاتبوون بۆ ناوچه‌که‌ ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ هاتبوون بۆ هه‌ندێک له‌و شوێنانه‌ی که‌ بۆشایی تێدایه‌ پاش ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌ یه‌ک تریان بینی ئێستا هێزه‌کان گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ و به‌رامبه‌ر یه‌کتری نه‌وه‌ستاوین، چونکه‌ هه‌ماهه‌نگیه‌ک هه‌یه‌ ناو به‌ناو ئێمه‌ پێکه‌وه‌ کێوماڵی ئه‌و شوێنانه‌ ده‌کە‌ین، به‌ڵام ئه‌مه‌ی ئێستا تازه‌یه‌ شتێکە‌ له‌ڕابردوودا نه‌بووه‌، ئه‌مه‌ش هۆکاری زۆره‌ با جارێ په‌له‌ نه‌که‌ین و بڕیار له‌سه‌ر ئه‌وه‌ نه‌ده‌ین خۆشمان نامانه‌وێت جارێ له‌سه‌ر شتێک قسه‌ بکه‌ین که‌ 100% بۆمان ڕوونه‌بێته‌وه‌، ئه‌گه‌رنا ئێمه‌ له‌گه‌ڵ عێراقدا له‌ هه‌ماهه‌نگیداین بۆئه‌وه‌ی که‌ بزانیین چاره‌سه‌ری ئه‌و دۆخه‌ بکە‌ین له‌داهاتوودا. "

ئایا ئه‌مه‌ که‌موکورتیه‌ک نییه‌ بۆ ئێوه‌ که‌ هێزێکی فه‌رمین لەو ناوچانە بەرپرسن، به‌ڵام نه‌زانن ئه‌و کاتوێشایانه‌ له‌کوێوه‌ ئاراسته‌ی ئه‌و ناوچه‌یه‌ ده‌کرێت که‌ ئێوه‌ پارێزگاری لێده‌که‌ن؟

لە وەڵامدا مستەفا چاوڕەش دەڵێت" له‌ دووری ئێمه‌وه‌ هاتووه‌ نامانه‌وێت قسه‌یه‌ک بکه‌ین دواتر ئه‌نجامه‌که‌ی باش نه‌بێت. "

"حکومەتی عێراق به‌حسابی خۆیان ئیدانەی هێرشەکان دەکەن، به‌ڵام له‌عێراق هه‌زار و یه‌ک حکومه‌ت هەیە‌"

له‌ حکومه‌تی عێراقتان پرسیووه‌ دەربارەی ئەنجامدەرانی ئەو هێرشانە کێن؟

وەڵامەکەی بەرپرسەکەی هێزەکانی حەفتا (مستەفا چاوڕەش) بەمجۆرە بوو" به‌ڵێ ئه‌وانیش ئیدانه‌ی ده‌کەن به‌حسابی خۆیان، به‌ڵام له ‌عێراق هه‌زار و یه‌ک حکومه‌ت هەیە ئه‌وه‌تا هه‌شت مانگه‌ هه‌ڵبژاردن کراوه‌ کە‌چی حکومه‌ت پێکنه‌هێنرا و سه‌در کشایه‌وه‌ و ئه‌وی تر ده‌ڵێت من حکومه‌ت پێکده‌هێنم له‌به‌رئه‌وه‌ هه‌رناوی حکومه‌ته‌ ئه‌گه‌رنا مه‌رکه‌زیه‌تی نییه،‌ به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێمه‌ ئه‌وه‌نده‌ی پێمان بکرێت و ئه‌وه‌نده‌ی له‌توانامان هه‌بێت خۆمان دابه‌شکردووه‌ و له‌سه‌ر خه‌تین له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه‌، هیواده‌خوازم له‌داهاتوودا بتوانیین به‌ بڕیارێکی باش و به‌ئه‌نجامی ئه‌وه‌ی بزانین چییه‌ چاره‌سه‌ری ئه‌م دۆخه‌ بکە‌ین. "

"عێراقیش ئه‌وه‌نده‌ دۆخی خۆی جوان نییه، تا بێت ‌ په‌لاماری ئێمه‌ بدات، جارێ با عێراق برینی سه‌ری خۆی چارەسەر بکات بكات"

"ده‌بێت پشت به‌خۆمان ببه‌ستین ئه‌گه‌رنا عێراق حاكمیه‌تی هه‌رئه‌وه‌یه‌ ناوی "زله‌ و دێی وێرانه‌"

دەربارەی ئه‌گه‌ری پێكدانانی سه‌ربازی له‌نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌كانی عێراقدا به‌تایبه‌تی باس له‌وه‌ ده‌كرێت كه‌ عێراق ده‌یه‌وێت ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و كێڵگه‌ غازی و كێڵگه‌ نه‌وتیه‌كانی هه‌رێمدا بگرێت، بەتایبەت دوای بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی عێراق؟

لە وەڵامدا بەرپرسی هێزەکانی حەفتا (مستەفا چاوڕەش) وتی" جا بۆ ئێمه‌ بۆ ئه‌و شتانه‌ ئاوات بخوازین! خۆ عێراقیش ئه‌وه‌نده‌ دۆخی جوان نییه‌ په‌لاماری ئێمه‌ بدات! جارێ با عێراق برینی سه‌ری خۆی چارەسەر بكات، ئێمه‌ نامانه‌وێت بكه‌وینه‌ كێشه‌وه‌ له‌گه‌ڵ عێراقدا، چونكه‌ ئێمه‌ به‌شێكین له‌و عێراقه‌ هه‌تا بتوانین بۆمان بكرێت هه‌ماهه‌نگی بكه‌ین بۆ له‌ناوبردنی داعش ئێمه‌ به‌رنامه‌كانمان وایه‌ كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شمان هه‌یه‌ له‌ به‌غداد، كۆبوونه‌وه‌مان هه‌یه‌ له‌ وه‌زاره‌ت، له‌ میحوه‌ركانی خۆمان له‌خانه‌قین و له‌ شوێنه‌كانی تر هه‌ماهه‌نگی هه‌یه‌ ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی عێراق هاتووه‌ بۆ شه‌ڕ نه‌هاتووه‌، به‌ڵام ئێمه‌ خۆمان ده‌بێت هه‌مووكاتێک له‌سه‌نگه‌ردا بین و ئاماده‌ بین چونكه‌ ده‌بێت پشت به‌خۆمان ببه‌ستین ئه‌گه‌رنا عێراق حاكمیه‌تی هه‌رئه‌وه‌یه‌ ناوی "زله‌ و دێی وێرانه‌" وه‌كو باسمكرد گه‌وره‌ترین كێشه‌ هه‌یه‌. "

" جاری وا هه‌یه‌ هیچ نه‌بووه‌ خه‌ڵك خه‌ریكه‌ به‌ فه‌یسبوك شه‌ڕه‌كه‌ هه‌ڵده‌گیرسێنێت "
مستەفا چاوڕەش دەشڵێت" یه‌كێک له‌ عه‌یبه‌كانی خۆشمان ئه‌وه‌یه‌ پێویسته‌ ئێمه‌ وه‌كو كورد پارتی و یه‌كێتی دوو هێزی گه‌وره‌ین له‌ گۆڕه‌پانه‌كه‌ین هاوكاری ته‌واومان هه‌بێت و ڕێكبكه‌وین و سه‌ركردایه‌تیه‌كان دابنیشین به‌یه‌كه‌وه‌ و چاره‌سه‌ری ئه‌و دۆخه‌ بكه‌ن بۆ عێراقیش یه‌ک وه‌فدمان هه‌بێت و هه‌ریه‌كه‌ به‌لایه‌كدا نه‌چێت ئه‌مانه‌ دۆخێكی ئه‌وه‌نده‌ ئاڵۆزه‌ له‌عێراقدا له‌ئه‌مه‌ریكاوه‌ به‌قسه‌ ئاسانه،‌ له‌و گه‌نجانه‌ی كه‌ له‌ فه‌یسبوك شت ده‌نووسن جاری وا هه‌یه‌ هیچ نه‌بووه‌ خه‌ڵك خه‌ریكه‌ به‌ فه‌یسبوك شه‌ڕه‌كه‌ هه‌ڵده‌گیرسێنێت، به‌ڵام ئێمه‌ ئه‌وه‌ی ئه‌ركی خۆمانه‌ پێشمه‌رگه‌مان له‌سه‌نگه‌ردایه‌ هه‌میشه‌ واده‌كه‌ین كه‌ به‌رگری له‌خاكی خۆمان و له‌ كۆرمۆر و له‌هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ بكه‌ین كه‌ كوردستانن ده‌بێت پشت به‌خۆمان ببه‌ستین ئه‌گه‌رنا عێراق حاكمیه‌تی هه‌رئه‌وه‌یه‌ ناوی "زله‌ و دێی وێرانه‌"

" پێویستە كورد خۆی یه‌كگرتوو بێت و خۆمان پشتی خۆمان بخورێنین و چاومان له‌ده‌ستی هیچ كه‌سێک نه‌بێت "

ئێوه‌ وه‌كو به‌رپرسێكی سه‌ربازی و سیاسیش ناكرێت ئێوه‌ دووربین تر بن كه‌ خه‌ڵك ئه‌و پێشبینیه‌ی هه‌یه‌ كاریش له‌سه‌ر ئه‌و پێشبینیه‌ بكه‌ن ئه‌گه‌ر به‌ جددیش وه‌ری نه‌گرن، به‌ڵام وه‌كو ئه‌گه‌رێكی دوور نایبینن؟

لە وەڵامدا بەرپرسی هێزەکانی حەفتا وتی" هه‌ركاتێك حسابی خۆی هه‌یه‌ ئێمه‌ له‌ 16ی ئۆكتۆبه‌ردا زیانی زۆرمان كردووه،‌ به‌ڵام ئه‌و عێراقه‌ی كه‌ ناوی عێراقه‌ ئه‌وه‌ی ئێستا له‌ حوكمه‌ و ئه‌وه‌ی له ‌دوای ئه‌ویش دێت چاوی به‌ كوردستان هه‌ڵنایه‌ت، بۆیه‌ پێویستە كورد خۆی یه‌كگرتوو بێت و خۆمان پشتی خۆمان بخورێنین و چاومان له‌ده‌ستی هیچ كه‌سێک نه‌بێت له‌به‌رئه‌وه‌ی دراوسێكانیشمان كورد نییه‌ ئه‌وه‌ی كه‌ پێویسته‌ دوورمه‌ودا بین و نه‌خشه‌ی دوورمان هه‌بێت، به‌ڵام نه‌گبه‌تیه‌كه‌ له‌وه‌دایه‌ كه‌ له‌م دۆخه‌دا ده‌بینرێت هه‌ریه‌كه‌ و له‌ ئاوازێک ده‌خوێنێت. "

"هیواده‌خوازم هه‌رگیز عێراق بیر له‌وه‌ نه‌كه‌نه‌وه‌"

"كۆرمۆر و بنكه‌ی غاز بۆ خزمه‌ته‌ ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ نه‌بێت ئه‌ی ئه‌م میلله‌ته‌ به‌چی ده‌ژی؟!"

پێتان وایه‌ عێراق نیازی هه‌یه‌ له‌ڕێگه‌ی هێزه‌وه‌ ده‌ست به‌سه‌ر كۆرمۆر و بیره‌ نه‌وتیه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا بگرێت؟
وەڵامی مستەفا چاوڕەش بەمجۆرەو بوو" جارێ بۆ من ئه‌و ڕێگه‌یه‌ خۆش بكه‌م و ئه‌و لێدوانه‌ بده‌م؟! نه‌خێر له‌هه‌ر ڕووداوێكدا ئێمه‌ش ده‌بێت هه‌ڵوێستی خۆمانمان هه‌بێت هیواده‌خوازم هه‌رگیز عێراق بیر له‌وه‌ نه‌كه‌نه‌وه‌، چونكه‌ كۆرمۆر و بنكه‌ی غاز بۆ خزمه‌ته‌ ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ نه‌بێت ئه‌ی ئه‌م میلله‌ته‌ به‌چی ده‌ژی! جا ئه‌گه‌ر نیازی واش هه‌بوو "لكل حادث حدیث"
"ئێمه‌ به ‌نیازنین له‌گه‌ڵ عێراقدا تووشی كێشه‌ ببین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر شتێكیش بوو به‌رگری له‌ خاكی خۆمان ده‌كه‌ین"

"هه‌رچیشمان پێده‌كرێت درێغی نه‌كه‌ین ئه‌ركی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستانه‌ ئه‌م دۆخه‌ ته‌نها له‌سه‌ر پێشمه‌رگه‌ تاپۆ نییه‌. "

پێتوایه‌ خه‌ڵكی كوردستان به‌رگری ده‌كات ئه‌گه‌ر عێراق نیازێكی وای هه‌بێت هێرش بکاتە سەر کێڵگە غازییەکان و بیرە نەوتییەکانی هەرێم؟
لە وەڵامدا بەرپرسی هێزەکانی حەفتا، مستەفا چاوڕەش دەڵێت" بۆ نایكات! ئێمه‌ هه‌موومان به‌رپرسین، خۆ ته‌نها پێشمه‌رگه‌ به‌رپرس نییه‌ له‌وه‌ی كه‌ بیپارێزێت، ئه‌گه‌ر بێن مه‌ترێک زه‌وی داگیربكه‌ن له‌ خاكی كوردستان داگیری ده‌كه‌ن ئێمه‌ به ‌نیازنین له‌گه‌ڵ عێراقدا تووشی كێشه‌ ببین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر شتێكیش بوو به‌رگری له‌ خاكی خۆمان ده‌كه‌ین نه‌چووینه‌ته‌ سه‌ر ماڵی كه‌س كاتێک ئێمه‌ كوردستانمان ده‌پاراست پاسه‌وانی به‌غدادیشمان ده‌كرد له‌سه‌رده‌مێكدا، داعش هات دنیای داگیر كرد هێزی پێشمه‌رگه‌ ئه‌و وڵاتانه‌ی پاراست ئه‌مانه‌ی كه‌ حاكمیشن ئێستا هه‌ریه‌كه‌ی له‌ وڵاتێک بوون به‌هیمه‌تی پێشمه‌رگه‌ و عه‌قڵی گه‌وره‌ی مام جه‌لال و سه‌ركردایه‌تی كورد به‌و هاوكاری و ته‌بایه‌ی لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی كوردستان توانیمان له‌و عێراقه‌ و له‌و ده‌ستوره‌ی كه‌ هه‌یه‌ ئێستا گه‌ڕمان پێده‌كه‌ن ده‌ستوره‌كه‌ش تێكبده‌ن، له‌به‌رئه‌وه‌ پێویسته‌ ئێمه‌ دوورمه‌ودا بین و هه‌رچیشمان پێده‌كرێت درێغی نه‌كه‌ین ئه‌ركی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستانه‌ ئه‌م دۆخه‌ ته‌نها له‌سه‌ر پێشمه‌رگه‌ تاپۆ نییه‌. "

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن