عیراق

شوێنگرەوەى پەرلەمانتارەکانى سەدر راگەیەنرا

01:52 - 13/06/2022 349 جار خوێندراوەتەوە

زەمەن_عێراق


سەرۆکی پەرلەمانی عێراق عێراق رایگەیاند، پەرلەمانتاری سەربەخۆ دەخەنە شوێنی پەرلەمانتارەکانى سەدر کە دەستیان لە ئەندامێتى پەرلەمان کێشایەوە.

 

ئەمڕۆ دووشەممە، محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، لەبارەی چارەنووسی ئەو كورسییانەی ئەنجومەنی نوێنەران كە بەهۆی دەستلەكاركێشانەوەی پەرلەمانتارەكانی سەدر-ەوە چۆڵبوون ڕایگەیاند، “پەیوەندییەكانمان لەگەڵ فراكسیۆنی سەدر-دا بەردەوامدەبن، بەڵام ڕێكاری یاسایی دەگرینەبەر بۆ دەستنیشانكردنی جێگرەوەكانی پەرلەمانتارەكانیان”.



وتیشى، هەر کەسێك نامەی دەستلەکارکێشانەوەی پەسەندکرا پێویست بە دەنگدان ناکات و بابەتەکە کۆتایی دێت.

حەلوبسى ئاماژەى بەوەشکرد، هەوڵدەدەن بە یاسا پەرلەمانتاری سەربەخۆ بخەنە شوێنی ئەوانەی دەستبەرداری ئەندامێتییان بون لە پەرلەمان.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن