وتەبێژی وەزارەت: تائێستا بەرەو پێشچون بۆ دابینكردنی غاز بۆ وێستگەكان نیە
01:04 - 10/11/2026
زەمەن_هەواڵ
وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاند: تاوەکو ئێستا هیچ بەرەوپێشچوونێک لە گەڕاندنەوەی غاز بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا نییە؛ ئەمەش دوای ئەوە دێت کە بەهۆی هێرشە درۆنییەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر، بەرهەمهێنانی غاز بەتەواوی وەستا.
ئەمڕۆ سێشەممە، ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کارەبا، ئاشکرایکرد، ب دوای لێدان لە کێڵگەی کۆرمۆر، گەیاندنی غاز بۆ وێستگەکانی کارەبا سفر بووەتەوە و ئێمە ئێستا تەنیا هەزار و 200 مێگاوات کارەبامان هەیە و بەهۆی وەستانی بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەی کۆرمۆر، ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە و خواستیش لەسەر کارەبا بەرز بووەتەوە.
دەشڵێت: تاوەکو ئێستا هیچ بەرەوپێشچوونێک لە گەڕاندنەوەی غاز بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا نییە؛ ئەمەش دوای ئەوە دێت کە بەهۆی هێرشە درۆنییەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر، بەرهەمهێنانی غاز بەتەواوی وەستا و کێشەی گەورەی بۆ کەرتی کارەبا دروست کردووە..