بەهۆى خۆڵبارینەوە تاقیکردنەوەکان لە عیراق راگیران
09:12 - 16/05/2022
زەمەن_عێراق
وەزارەتی پەروەردەی عێراق رایگەیاند، بەهۆی شەپۆلی
خۆڵبارینەوە کە لە زۆرینەی ناوچەکان ئاستی خۆڵبارینەکەی زۆر بەرزە؛ سەرجەم تاقیکردنەوەکانی
ئەمڕۆ دووشەممە دواخران.
وەزارەتی پەروەردەی عێراق لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە،
دواخستنی تاقیکردنەوەکان بۆ سەرجەم قۆناغەکانی خوێندنە و هۆکارەکەشی بەرزی ئاستی خۆڵبارینە.
هاومات وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی
زانستی عێراق رایگەیاند، بەهۆی خراپی دۆخی کەشوهەواوە؛ تاقیکردنەوەکانی ئەمڕۆ لە سەرجەم
زانکۆ و پەیمانگاکانی سەر بە وەزارەتەکە دوادەخرێت بۆ کۆتا ڕۆژی خشتەی تاقیکردنەوەکان.داواش
لە زانکۆکان دەکات، خشتەی تاقیکردنەوەکانیان بەپێی ئەو بڕیارە رێکبخەن.
ئەوە لەکاتێکدایە، هەر بەهۆی کاریگەری شەپۆلی خۆڵبارینیشەوە؛
گەشتەکانی فڕۆکەخانەی بەغدا راگیراون.