300 کوردستان

وەفدێكی حكومەتی هەرێم بۆ پرسەو پیرۆزبایی گەیشتە ئیمارات

08:46 - 14/05/2022

زەمەن


وەفدێكی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەسەرۆكایەتی مەسرور بارزانی، بۆ بەشداری لە پرسەی شێخ خەلیفە بن زاید و پیرۆزبایی لە محەمەد بن زاید، گەیشتە ئەبوزەبی.

 

وەفدەكە ئەمڕۆ شەممە، لەلایەن شێخ محەمەد بن زاید، سەرۆکی نوێی ئیمارات پێشوازی لێکرا.

 

مەسرور بارزانی هاوخەمی خۆی و گەلی کوردستانی بە شێخ محەمەد بن زاید گەیاند بەبۆنەی کۆچی دوایی سەرۆکی ئیمارات، خەلیفە بن زاید، هەروەها پیرۆزبایی هەڵبژاردنی وەک سەرۆکی نوێی ئیمارات لە شێخ محەمەد بن زاید کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.

 

دوێنێ وەزارەتی ناوخۆی ئیمارات، هەواڵی کۆچی دوایی شێخ خەلیفە بن زاید ئەل نەھیان لە تەمەنی ٧٤ ساڵیدا راگەیاند.

وەزارەتی ناوخۆی ئیمارات، لە دوێنێوە بۆ ماوەی ٤٠ رۆژ ماتەمینی سەرتاسەری راگەیاند و لە سەرجەم فەرمانگە حکومییەکان و کەرتی تایبەتدا بۆ ماوەی سێ رۆژ پشوو راگەیەندرا.

شێخ خەلیفە بن زاید ئەل نەھیان، کوڕی گەورەی یەکەم سەرۆکی ئیمارات، شێخ زاید بن سوڵتان ئەل نەھیانە و لە دوای کۆچی دوایی باوکی بووەتە سەرۆکی ئیمارات.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن