676 کوردستان

رونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ پۆلیسی هه‌ولێره‌وه‌ له‌سه‌ر كوژرانی پێنج كه‌سه‌كه‌

09:51 - 13/05/2022

زه‌مه‌ن – هه‌ولێر

پۆلیسی پارێزگای هەولێر لەسەر رووداوی شەڕە تەقەکەی ئه‌مڕۆ، روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، دوو تۆمەتبار کە بریندار ببوون دەستگیرکراون.

له‌رونكردنه‌وه‌یه‌كدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاشكرایكرد كه‌ ئەمڕۆ کاتژمێر (7:30)ـی ئێوارە، پۆلیسی هەولێر ئاگادارکرانەوە بەبوونی ڕووداوێکی شەڕکردن لە گوندی کەوڕەبەن لە سنووری ناحیەی ڕزگاری لە قەزای خەبات لە نێوان دوو برا بەناوەکانی (ا. ر. پ.) و (ح. ر. پ.) روویداوە.

رونكردنه‌وه‌كه‌ باسیشی له‌وه‌كردووه‌ كه‌ دەستبەجێ هێزەکانیان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر چوونەته‌ شوێنی مەبەست بە مەبەستی کۆنتڕۆڵکردنی شوێنی ڕووداو و ئارامکردنەوەی ئەو گرژیەی لە شوێنی ڕووداوەکە دروست بووبوو، دواتر دەرکەوت کەوا لەسەر کێشەی زەوی لە نێوان مام و سێ برازا بەناوەکانی (ا. ر. پ.) و (ن. ح.) و (ف. ح.) و (ف. ح.) دەبێتە دەمەقاڵێ و گرژی لەنێوانیان ڕوودەدات لەم نێوەندەدا هەریەک لە (ا. ر. پ.) و (ا. ا. ر.) و (ز. ا. ر.) و (ف. ح.) کوژراون، هەروەها دوو تۆمەتباریش بەناوەکانی (ف. ح.) و (ن. ح.) لە ژێردەستی پۆلیس دانە کە زامداربوونە.

پۆلیسی هەولێر لە روونکردنەوەیەکیدا ئاماژەی بەوەشدا، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ئەم ڕووداوە کراوەتەوە بەمەبەستی ئەنجامدانی ڕێڕەوی یاسایی بەرامبەر تۆمەتبارانی تاوانەکە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن