406 کوردستان

لەسەر قەیرانی سوتەمەنی دوو وەزیر بانگھێشتی پەرلەمان دەكرێن

01:13 - 23/01/2022

زەمەن_ھەرێمی كوردستان


‎هەر یەكە لە وەزیرانی كارەبا و سامانە سروشتییەكان، لەسەر گرانبوون و قەیرانی سوتەمەنی بانگهێشتی پەرلەمانی كوردستان دەكرێن.

‎عومەر گوڵپی، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان بڵاویكردووەتەوە، “ئەو كارەبایەی‌ ئەم كابینەیەی حكومەت دەڵێت زیادمان كردوە، لە شەو و رۆژێكدا بۆ نزیكەی‌ تەنها ( پێنج سەعات) كەمبوەتەوە، ئەمەش بێجگە لە لەدەستدانی سەرچاوەی گەرمكردنەوەلای خەڵك، ئەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی ئەمپێری كارەبای موەلیدە”.
 
‎دەشڵێت، نرخی‌ بەرمیلێك نەوت لە هەندێك شار بۆ (185 هەزار دینار) بەرزبوەتەوە و بتڵێك غازیش لە هەندێك شار بە (11 تا 20 هەزار دینار) دەست هاووڵاتیان دەكەوێت، “ئایا دەكرێت هەردو وەزیری‌ كارەباو سامانە سروشتیەكان كە بەرپرسیاری‌ ڕاستەوخۆی‌ ئەم خزمەتگوزارییانەن تەنها تەماشای‌ دۆخی‌ سەختی‌ ژیانی‌ خەڵك بكەن لەم سەرمایەدا؟

‎عومەر گوڵپی باس لە ئەوەش دەكات، “بۆ وەڵامدانەوەی‌ ئەو پرسیارانە، بە نوسراوی‌ ژمارە (137) لە (23ی‌ 1ی‌ 2022)، داوامان لە دەستەی‌ سەرۆكایەتی‌ پەرلەمان كرد لیژنەی‌ (وزەو سامانە سروشتیەكان) راسپێرن بە بانگهێشتی‌ هەردو وەزیری‌ كارەبا سامانە سروشتیەكان بۆ كۆبونەوەی لیژنەكەیان‌ بۆ ئەوەی‌ پرسیار و داوا و كێشەی‌ خەڵكیان ڕوبەڕو بكەنەوە لە نزیكترین كۆبونەوەی‌ خۆیاندا، هەروەها داوای‌ چارەسەری‌ خێرایان لێ بكەن بۆ ئەم دۆخە خراپەی‌ ژیانی‌ خەڵك”.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن