ئومێد خۆشناو وێنهی داخستنی دوو یانهی شهوانهی بڵاوكردهوه كهكاری نهشیاویان تێدا دهكرا
11:51 - 14/01/2022
زهمهن – ههولێر
پارێزگاری ههولێر له راگهیهنراوێكدا (كاتژمێر 11:45) خولهكی ئهمشهو
دیمهنی داخستنی دوو یانهی شهوانی بڵاوكردهوه كه بههۆی كاری نهشیاوی دوور
له ئادابی گشتی دایانخستوون.
دهقی راگهیهنراوهكه:
دوو یانەی تری شەوانە بەهۆی کاری نەشیاو و دوور لەئادابی گشتی داخران
ئەمشەو هەینی 2022.1.14، لەچوارچێوەی بڕیارەکانی پارێزگای هەولێر بۆ ڕێگەگرتن
لە دیاردەى ناشیرین و دوور لە ئادابى گشتى و ڕوونەدانى ڕووداوى نەخوازرا و پاراستنى داب و نەریت و بەهۆی سەرپێچیی و پابەندنەبوون بەبڕیار و ڕێنمایەکان،
لەلایەن پۆلیسی شارەوانی قائمقامیەتی ناوەندی هەولێر، دوو یانەی تری شەوانە داخران
و رێکاری یاسایی لەبەرامبەر خاوەنەکەی گیرایەبەر.
ئەم هەڵمەتە لەلایەن پۆلیسی شارەوانی و هێزە ئەمنیەکان بەردەوامە و هەر شوێنێک
کاری نەشیاو و دزێوی تێدا بکرێت و دووربێت لە ئادابی گشتی و ببێتە هۆی بێزاری هاوڵاتییان
و لادان لەیاسا و جێبەجێنەکردنی بڕیارەکانی پارێزگا، خاوەنەکەی رووبەڕووی سزای
تووندی یاسایی دەکرێتەوە و شوێنەکەش دادەخرێت.