هۆشیار عەبدوڵا رەخنە لە نەوەی نوێ دەگرێت
01:43 - 14/01/2022
زه‌مه‌ن -عێراقی
له به‌رامبه‌ر "به‌ڵێن و سیاسه‌ته پێچه‌وانه‌كانیان"،
هۆشیار عه‌بدوڵا، ئه‌ندامی خولی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق، ره‌خنه له نه‌وه‌ی نوێ
ده‌گرێت.
دوێنێ فراكسیۆنی نەوەی نوێ کاندیدی خۆی بۆ پۆستی
سەرۆک کۆماری عێراق پێشکەش کرد لەکاتێکدا پێشوتر رایگەیاندب و ده‌بنه ئۆپۆزسیۆن
به‌سه‌ر حكومه‌ته‌وه‌و پۆست وه‌رناگرن.
له‌سیستمی حوكمڕانی عێراقدا، ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن
پێكدێت له دوو جومگه، یه‌كێكیان سه‌رۆكایه‌تی كۆماره‌و ئه‌ویتریشیان ئه‌نجومه‌نی
وه‌زیرانه.
هۆشیار عەبدوڵا،
ئەندامی خولی پێشوی پەرلەمانی عێراقیش لەهەژماری فەرمی خۆی لە تویتەر ئاماژەی بەوەشکردوە،
"نەوەی نوێ لە بونی کاندید بۆ سەرۆکی کۆمار کەوتونەتە دژیەکییەوە لەگەڵ بەڵێنی
ئەوەی دەبنە ئۆپۆزسیۆن، کاندید بۆ سەرۆک کۆمار بۆ هێزێک گوتبێتی من ئۆپۆزسێۆنم دروست
نیە".
ئەوەشی خستوەتەڕو، "گریمان کاندید بۆ جێگری
سەرۆکی پەرلەمان مادام بۆ دەسەڵاتی یاسادانانە و جیایە لە حکومەت ئاساییە، بەڵام سەرۆکی
کۆمار بەشێکە لە دەسەڵاتی جێبەجێکردن و بۆ هێزێک گوتبێتی من ئۆپۆزسێۆنم دروست نیە".