٣١ کارمەند لە کەرکوک دەستگیرکران
12:06 - 06/10/2026
زەمەن_هەواڵ
دەستەی دەستپاکی عێراق ٣١ کەسی لە کۆمپانیایەکی کەرکوک دەستگیر کردووە بە تۆمەتی گەندەڵێ.
ئەمڕۆ سێشەممە، ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، دەستەی دەستپاکی عێراق ڕایگەیاند: فەرمانی دەستگیرکردن و ڕاگرتن بۆ (٣١) تۆمەتبار لە کۆمپانیای "مابەین نەهرەین" لە پارێزگای کەرکووک دەرچووە، ئەمەش بەهۆی تێوەگلانیان لە دۆسیەی گەندەڵی و سەرپێچی لە پرۆسەی بەبازاڕکردنی گەنمدا
لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا هەزاران تۆن گەنم بەبازاڕی کراوە و ئەو بڕە زۆرەی گەنم بە ناوی سێ هاووڵاتییەوە تۆمارکراوە کە یەکێکیان کۆچی دوایی کردووە، سەرەڕای ئەوەی هیچ یەکێکیان پلانی کشتوکاڵییان نەبووە
ئەو (٣١) تۆمەتبارە ، پێکهاتوون لە فەرمانبەران و بەڕێوەبەرانی پێشووی کۆمپانیای ناوبراو، لەگەڵ ژمارەیەک فەرمانبەری بانکی کشتوکاڵیی هەرەوەزی لە پارێزگاکە.