داتای ورد لهسهر داهاتی ههرێمی كوردستان
12:29 - 04/01/2022
ئامادەکردنی: ئەنوەر کەریم
داهاتی حکومەتی هەرێمی
کوردستان بۆ مانگی کانونی یهکهمی ساڵی 2021، (852
ملیار و 765 ملیۆن و 521 هەزار و 280)
دینار بووە
پوختە
داهاتی نانەوتی
داهاتە نانەوتیەکانی هەرێم بۆ مانگی کانونی یهکهم = (164 ملیار) دینارە
یارمەتی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە = (20 ملیار) دینارە
پشکی هەرێم لە بەشە بودجەی عێراق = (200 ملیار) دینارە
داهاتی نەوت
هەرێمی کوردستان لە مانگی کانونی یهکهمی (2021)دا بڕی (12 ملیۆن و 399 هەزار) بەرمیل نەوتی هەناردەکردوە لە ڕێگای بەندەری جیهانی تورکیاوە.
تێکڕایی نرخی نەوتی برێنت بۆ مانگی کانونی یهکهم (74.08) دۆلارە.
لەبەرئەوەی هەرێم نەوتەکەی بە (12) دۆلار کەمتر دەفرۆشیت، واتە تێکڕا نەوتی بە (62.08) دۆلار فرۆشتووە.
کەواتە: (12 ملیۆن و 399 هەزار) بەرمیل X (62.08)
دۆلار = (769 ملیۆن و 729 هەزار و 920) دۆلار.
واتە بە دینار دەکاتە: (769 ملیۆن و
729 هەزار و 920) دۆلار X (1450)
دینار = (1 ترلیۆن 116 ملیار و 108 ملیۆن و 384 هەزار) دینار.
بەپێی ڕاپۆرتی دیلۆیت (58%)ی داهاتی نەوت خەرجی تێچوونەکەتی و (42%) دەمێنتەوە بۆ وەزارەتی سامانە سروشتییەکان.
کەواتە: (769 ملیۆن و 729 هەزار و 920) دۆلار X (58%) = (446 ملیۆن و 443 هەزارو 354) دۆلار دەڕوات بۆ خەرجی پرۆسەی نەوت.
واتە بەدینار دەکاتە: (446 ملیۆن و
443 هەزارو 354) دۆلار X ((1450 دینار = (647 ملیار و 342 ملیۆن و 862 هەزار و 720) دینار خەرجی نەوتە.
(769 ملیۆن و 729 هەزار و 920) دۆلار X (42%) = (323 ملیۆن و 286 هەزارو 566 ) دۆلار داهات دەمێنێتەوە.
داهاتی نەوت بە دینار دەکاتە: (323 ملیۆن و
286 هەزارو 566) دۆلار X (1450) دینار= (468 ملیار و 765 ملیۆن و 521 هەزار و 280) دینار.
کۆی داهات لە مانگی کانونی یهکهم 2021 (دینار)
(468 ملیار و 765 ملیۆن و 521 هەزار و 280) داهاتی نەوت + (164 ملیار) داهاتی ناوخۆ + (20 ملیار) هاوپەیمانان + (200 ملیار) پارەی بەغدا = (852 ملیار و 765 ملیۆن و 521 هەزار و 280) دینار
ئەم خشتەیە وردەکاری فرۆشی نەوتی هەرێم دەردەخات بۆ مانگی کانونی یهکهمی
2021