743 جیهان

ديزموند توتو هه‌ڵگری خه‌ڵاتی نۆبلی ئاشتی كۆچی دوایی كرد

03:30 - 26/12/2021

"زەمەن"


ديزموند توتو براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی کە رۆڵی هەبوو لە کۆتاییهێنان بە ئاپارتاید (جیاوازى رەگەزى) لە ئەفەریقای باشور، لە تەمەنی (90) ساڵیدا کۆچى دوایى کرد.

سیریل رامافۆسا سەرۆکی ئەفەریقای باشور لەبارەى کۆچى دوایى توتووە وتى: گەل ماڵئاوایی لە نەوەیەکی دیاری ئەفەریقای باشور دەکات، چونکە سەرۆک قەشە توتو یارمەتی داوین کە وڵاتێکى ئازاد بەجێبهێڵێت.

ديزموند توتو، یەکێک بوو لە کەسایەتییە بەناوبانگەکانی ناوەوە و دەرەوەی ئەفریقای باشور و لەگەڵ نێلسۆن ماندێلا، سیمبولی دژە-ئەپارتاید و یەکێک لە هێزە کاریگەرەکانی ناو بزوتنەوەکە بو بۆ کۆتاییهێنان بە سیاسەتى جیاکاری رەگەزپەرستی، سیاسەتێک کە لەلایەن حکومەتی کەمینەکانی سپی پێستەوە پەیڕەوکرا دژی زۆرینەی رەشپێستەکان لە ئەفریقای باشور.

ئەو لە ساڵی (1984)دا، خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی پێبەخشرا بە هۆی رۆڵ و کاریگەرى لە شەڕی لەناوبردنی سیستەمی جیاوازى رەگەزى. هه‌روه‌ها یه‌كێكه‌ بووه‌ له‌وانه‌ی پشتیوانی گه‌لی كورد و ده‌رهێنانی په‌كه‌كه‌ی كردووه‌ له‌ لیستی تیرۆر.

مردنى توتو لە کاتێکدایە، چەند هەفتەیەک پێشتر (دەبلیو دی کلێرک دواین سەرۆکی سەردەمی ئاپارتاید، کۆچى دوایى کرد.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن