گیان له‌ده‌ستدانی به‌له‌مه‌كه‌ی ئیجه گه‌یشته 13 كه‌س
11:07 - 25/12/2021
زه‌مه‌ن -
جیهانی
ئاژانسی هەواڵی
فەرمی یۆنان بڵاوی کردەوە لە ئاکامی ژێرئاوكه‌وتنی بەلەمێک لە ناوچه ئاوییه‌كانی
دوورگەی پارۆس له یونان، 13 کۆچبەری نایاسایی گیانیان لەدەستداوه.
به‌گوێره‌ی
زانیاری ئاژانسه‌كه بەلەمەکە زیاتر له 80 کۆچبەری نایاسایی له خۆگرتبوو و 63 كۆچبه‌ری نایاسایی كه له‌لایه‌ن تیمه‌كانی
ئاسایشی كه‌ناراوه‌كانی یۆنانه‌وه رزگار كراون، ره‌وانه‌ی دوورگه‌ی پارۆس كراون.
زۆرێك له كۆچبه‌ران
له جیاتی ئه‌وه‌ی ده‌ریای ئیجه ببێته ده‌روازه‌ی رزگاربوون و گه‌یشتن به خه‌ونه‌كانیان،
به پێچه‌وانه‌وه بووه‌ته گۆرستانی به‌له‌م ومایه‌ی گیان له‌ده‌ستدانی ژماره‌یه‌كی
زۆری په‌ناخوازان.