هۆشدارییه‌كی به‌په‌له له قایمقامیه‌تی سلێمانییه‌وه بۆسه‌رجه‌م هاوڵاتیان
01:12 - 30/11/2021
1867 جار خوێندراوەتەوە
زه‌مه‌ن_سلێمانی
قایمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند، له‌هه‌ر شوێنێك ده‌ستبه‌سه‌ر گۆشتی
بێمۆردا بگرێت، شوێنه‌كه داده‌خات و به‌هۆی تۆماركردنی پاراسایتی ساكۆسیستس
چاودێریی كردنی دوكان و هه‌مو ئه‌وشوێنانه‌ی گۆشتفرۆشن زیاتر كراوه.
بێوه‌ی ئه‌حمه‌د، نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری له لیژنه‌كانی
قایمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند، "به‌هۆی تۆماركردنی پاراسایتی (ساكۆسیستس)
له ئاژه‌ڵی گه‌وره له كوشتارگه‌ی سلێمانی له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌رییه‌وه،
لیژنه‌كانی قایمقامیه‌ت چاودێریی دوكان و هه‌مو ئه‌وشوێنانه‌ی گۆشتفرۆشن زیاتر و
چڕتركردوه‌ته‌وه، بۆیه له هه‌ردوكانێكی یان شوێنێكی دیكه ده‌ستبه‌سه‌ر گۆشتی
بێمۆردا بگرن شوێنه‌كه داده‌خه‌ن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، نه‌خۆشییه‌كه نوێ نییه، پێشتر
لەئاژەڵی بچوکدا تۆماركراوه، بەڵام بۆ یەکەمجارە لە ئاژەڵی گەورە له كوشتارگه‌ی
سلێمانی تۆمارده‌كرێت، پاراسایتی سارکۆسیستس مشەخۆره و تەنها لەڕێگەیی
بەکارهێنانی گۆشتی ئاژەڵێکی توشبوی نەکوڵاوە ده‌گوازرێته‌وه.
بێوه‌ی ئه‌حمه‌د باسی له‌وه‌شكردوه، "نەخۆشیەکە
لە سلێمانییەوە سەرچاوەی نەگرتوە بەڵکو لەهەرێم و عێراق و ناوچەکەدا بونی هەیە،
نەخۆشیەکە مەترسی مردنی نیە بەڵکو وەک هەر نەخۆشیەکی دیكه چارەسەر دەکرێت".
قایمقامیەتی سلێمانی داوا له
هاوڵاتیان ده‌كات كه باشترین رێگه بۆ خۆپاراستن له نه‌خۆشیه‌كه دورکەوتنەوە و
نه‌خواردنی ئه‌و گۆشتی ئاژه‌ڵانه‌یه لە شەقامه‌كان یان هەرجێگەیەکی دیكه سه‌رده‌بڕرێن
و پشکنینی پزیشکییان بۆ ئه‌نجام نه‌درێت، له‌هه‌ر شوێنێكش به‌دیتانكرد،
قائیمقامیەت ئاگادار بكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وی خاوه‌ن ئاژه‌ڵه‌كان روبه‌ڕوی رێكاره
یاساییه تونده‌كان بكرێنه‌وه.