1079 عیراق

بەفەرمی داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردن دەكەن

04:05 - 18/11/2021

زەمەن - عێراقی


لە پێشهاتێكی نوێدا هەریەک لە مالکی و هادی عامری و قەیس غەزعەلی و حەیدەر عەبادی و عەمار حەکیم، بەنیازن سەرەتای هەفتەی داهاتوو یاداشتێک پێشکەش دەکەن، کەتیایدا داوای هەڵوەشانەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان بکەن.

میدیای عێراقی ئەمڕۆ بە چڕی فۆكەسی لەسەر ئەو هەواڵەیەو كەمێكی تریش موقتەدا سەدر وتارێك لەبارەی دۆخی عێراق پێشكەش دەكات.

لەلایەكی ترەوە د.بەختیار شاوەیس ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، داواکاری ئەو پێنج لایەنە دوای ئەو گۆرانکاریە زۆرانە هات کە لەئەنجامی هەژمارکردنەوەی دەستی بەشێک لەوێستگەکان بەسەر کاندیدە دەرچوەکاندا هاتوە

ئەوەشی خستۆتەڕوو، ئەم پێنج لایەنە کە ژمارەی کورسیەکانیان نیوەی شیعە پێک دەهێنن، داواکاریەکەیان ئەگەر گوشاریش بێت، ئەوا پێشهاتێکی نوێ بۆ ئەم هەڵبژاردنەی تشرین دروست دەکات و دەلاقەی متمانەو جیاوازیەکان فراوانتر دەکات و کێشەکان قوڵتر دەکاتەوە.

 

لەلایەكی ترەوە هەر ئەمڕۆ سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیران و سەرۆکى دەسەڵاتى دادوەرى عێراق کۆبوونەوە و جەختیان لەپێویستى یەکلاکردنەوەى سکاڵا و تانەکانى پەیوەست بەهەڵبژاردن کردەوە بەپێی یاسا.  
 

بەپێی راگەیەنراوێکى سەرۆکایەتى کۆمار لەکۆبوونەوەکەدا کە لەکۆشکى بەغدا بەڕێوەچووە، بەرهەم ساڵح و مستەفا کازمى و فایەق زێدان دوایین پێشهاتەکانى دۆخى وڵاتیان تاوتوێکردووە لەناویاندا هەڵبژاردنى پێشوەختە.  


هەروەها پرسی دەستپێشخەرییەکیان تاوتوێکرد بۆ چارەسەرى قەیرانى ئێستا و پێکهێنانى حکومەتێکى کارا.  

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن