پەرلەمانى عێراق تۆمەتبارانى گەندەڵى ئاشکرا دەکات
10:14 - 12/04/2019
"زەمەن"
هه‌رچه‌نده گه‌نده‌ڵی سه‌رتاپای داموده‌زگاكانی عێراقی گرتووەته‌وه، به‌ڵام په‌رله‌مانی عێراق به‌هاوكاریی كۆمسیۆنی نه‌زاهه و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری، توانیویه‌تی له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا، لێپیچینه‌وه‌ی یاسایی له‌و به‌رپرسانه بكات كه تۆمه‌تبار بوون به‌گه‌نده‌ڵی و چه‌ندین كه‌سی له‌سه‌ر كار لاداوه و ژماره‌یه‌كی دیكه‌شی ره‌وانه‌ی دادگاكردووه.
به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كانی رێكخراوی شه‌فافیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی، عێراق یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی كه رێژه‌ی گه‌نده‌ڵی تێیدا له‌ئاستێكی به‌رزدایه‌و له پله‌كانی یه‌كه‌مدایه. به‌هۆی به‌فیڕۆدانی سامانی گشتییه‌وه ساڵانه عێراق زیاترله ٥٠ملیاردۆلار زیانی لێده‌كه‌وێ به‌شێوه‌یه‌ك كه له‌نێوان ساڵانی ٢٠٠٤ تا ٢٠١٤ زیاتر له ٧٥٠ ملیار دۆلار له‌سامانی گشتی به‌فیڕۆ دراوه.
به‌پێی ده‌ستووری عێراق، سه‌رۆكوه‌زیران راسته‌وخۆ ده‌سه‌ڵاتی له‌سه‌ركارلادانی به‌رپرسانی حكومیی نییه له كاتی تێوەگلانیان لە گه‌نده‌ڵی، بۆیە پێویسته دۆسیه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان بكرێت و دوای متمانه لێسه‌ندنه‌وه‌ی بدرێته دادگا.
له‌هه‌مان كاتدا ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌سه‌ڵاتی لێپێچینه‌وه‌و له‌سه‌ركارلادانی وه‌زیر‌و سه‌رۆكی ده‌سته‌و پله‌باڵاكانی هه‌یه له‌كاتی سەلماندنی گه‌نده‌ڵی له‌كاره‌كانیدا. به‌هه‌مان شێوه ده‌سته‌ی نه‌زاهه ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی هه‌یه به‌دواداچوون بكات بۆ دۆسیه‌كانی گه‌نده‌ڵی‌و كه‌یسی تۆمه‌تباران و بیانداتە دادگا.
له‌دوو خولی رابردووی په‌رله‌مانی عێراق چه‌ندین هه‌وڵ دراون بۆ لێپێچینه‌وه له وه‌زیر‌و به‌رپرسانی تۆمەتبار بە گه‌نده‌ڵی، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌خولی سێهه‌مدا سێ وه‌زیری له‌سه‌ر دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی له‌پۆسته‌كانیان دوور خستوه‌ته‌وه. پێشتریش ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌هۆی ئاشكرابوونی گه‌نده‌ڵی له‌سه‌ری، كه‌یسی (عه‌بدولفلاح سودانی) وه‌زیری پێشووتری بازرگانی ره‌وانه‌ی دادگا كرد‌و به‌شێوه‌ی غیاب سزای بۆ ده‌رچوو. هه‌روه‌ها سه‌رۆكی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانیش له‌پۆسته‌كه‌ی دوورخرایه‌وه.
له‌سه‌ر كه‌یسی گه‌نده‌ڵی بڕیاری دادگا بۆ زیندانیكردنی ٧ وه‌زیری پێشوو و نزیكه‌ی هه‌زار به‌رپرسی ده‌سته‌و كه‌سانی پله‌باڵا ده‌رچووه.
به‌ڵام به‌شێكی زۆریان پێشده‌رچوونی بڕیاری دادگا عێراقیان به‌جێهێشتووه، هه‌روه‌ها به‌هۆی فشاره‌كانه‌وه حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق (قاسم فه‌هداوی) وه‌زیری كاره‌بای له‌سه‌رپۆسته‌كه‌ی لابرد.
كۆمسیۆنی نه‌زاهه‌ی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه داوه، به‌هۆی پشكپشكێنه و ململانێی حزبایه‌تییه‌وه، نه‌توانراوه وه‌كو پێویست لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی له‌گه‌نده‌ڵكاران بكرێت، بگره كار گه‌یشتووەته ئه‌و راده‌یه‌ی به‌شێك له‌دادوه‌ر‌و لێكۆڵیارانی كه‌یسی گه‌نده‌ڵی تووشی كوشتن و راوه‌دوونان و مه‌ترسی بوونه‌ته‌وه.
به‌وته‌ی رازی رازی سه‌رۆكی پێشووی كۆمسیۆنه‌كه، ئه‌ندامانی به‌دواداچوونی كه‌یسه‌كانی گه‌نده‌ڵی ٣١ ئه‌ندامی كۆمسیۆنی نه‌زاهه و ١٢ كه‌س له بنه‌ماڵه‌كانیان تیرۆر‌كراون،كه تۆمه‌تبارانی كه‌یسه‌كانی گه‌نده‌ڵی له‌پشت ئه‌و تیرۆرانه‌وه‌ن.
به‌پێی ئاماره‌كان له‌نێوان ساڵانی ٢٠١٤ تا ٢٠١٨ لیژنه‌ی نه‌زاهه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و كۆمسیۆنی نه‌زاهه، زیاتر له ١٢هه‌زار كه‌یسی گه‌نده‌ڵییان هه‌ڵداوه‌ته‌وه‌و ره‌وانه‌ی دادگا تایبه‌تمه‌نده‌كان كراون، كه به‌هۆیانه‌وه نزیكه‌ی ١٠٠ راوێژكار و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له وه‌زاره‌ته جیاوازه‌كان لێپێچینه‌وه‌یان لەگەڵدا كراوه‌و ژماره‌یه‌كیشیان دوای سەلماندنی گه‌نده‌ڵبوونیان، سزادراون. ئه‌وانه‌شی كه له عێراق هه‌ڵاتوون بەغیابی خۆیان، دادگا سزای زیندانیكردنی بۆ ده‌رکردوون.
پارێزگارە لادراوەکان
له‌سه‌ر ئاستی پارێزگاكانیش په‌رله‌مانی عێراق پارێزگاره‌كانی نه‌ینه‌وا‌و كه‌ركوكی له‌سه‌ر كاره‌كانیان لاداوە، هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی نه‌ینه‌وا‌و ئه‌نبار‌و دیاله‌و نه‌جه‌ف‌و به‌سره‌ش، پارێزگاره‌كانیان له‌سه‌ر كاره‌كانیان دوورخستۆته‌وه به‌تۆمه‌تی تێوەگلانیان لە گه‌نده‌ڵی‌و خراپ به‌ڕێوه‌بردنی پۆسته‌كانیان.
له‌خولی پێشووی په‌رله‌مانی عێراقدا متمانه له‌چه‌ندین وه‌زیر‌و به‌رپرس سه‌نرایه‌وه‌و له‌ئاكامی پرۆژه چاكسازییه‌كه‌ی عه‌بادیشیدا چه‌ندین پۆستی باڵا هه‌ڵوه‌شێنرانه‌وه‌و به‌رپرسەكانیان خانه‌نشین كران. به‌وته‌ی لیژنه‌ی نه‌زاهه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، له‌چاو ئه‌وه‌ی كه‌یسه‌كانی گه‌نده‌ڵی ژماره‌یه‌كی ئێجگار زۆرن، به‌ڵام ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی گه‌نده‌ڵییه‌وه سزا دراون رێژه‌یه‌كی كه‌من.
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق روونی ده‌كاته‌وه، هه‌رچه‌نده به‌هۆی ململانێی تایفی‌و مه‌زهه‌بی‌و پشكپشكێنەوە، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران وه‌كو پێویست به‌ئه‌ركی سه‌رشانی هه‌ڵنه‌ستاوه، به‌ڵام به به‌راورد به په‌رله‌مانی كوردستان، كار‌وبه‌دواداچوونه‌كان بۆ كه‌یسه‌كانی گه‌نده‌ڵی له‌عێراق باشتره له‌چاو هه‌رێمی كوردستان. چونكه له‌عێراق تائێستا چه‌ندین كه‌س له‌پۆسته‌كانیان دوورخراونه‌ته‌وه‌و ئه‌گه‌ر په‌رله‌مانی ده‌ستكراوه‌بێ ئه‌وا ده‌توانێ كاری باشبكات. به‌ڵام له‌هه‌رێمی كوردستان په‌رله‌مان هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی نییه بۆ لێپێچینه‌وه له‌وكه‌سانه‌ی كه تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵییان ده‌درێته پاڵ، یاخود ناتوانێ بانگهێشتی وه‌زیر‌و به‌رپرسانی حكومی بكات.
به‌گوێره‌ی ئاماره نافه‌رمییه‌كان له‌نێوان ساڵانی ٢٠٠٩ بۆ ٢٠١٨ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بانگهێشتی زیاتر له ١٠٠ وه‌زیر‌و سه‌رۆكی ده‌سته‌و به‌رپرسی باڵای سه‌ربازیی‌و ئه‌منی‌و ئیداری كردووه، له كۆی بانگهێشتكردنه‌كانیش چه‌ندین كه‌یسیان لێپێچینه‌وه بوون، بێجگه له‌وه‌ش لیژنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق سه‌دان جار بانگهێشتی به‌رپرسه حكومییه‌كانیان كردووه‌و به‌دواداچوونیان بۆ كاروباره‌كانیان كردووه. به‌ڵام به‌وته‌ی چاودێرانی سیاسی، به‌شێك له‌و كه‌یسانه‌ی كه گومانی گه‌نده‌ڵییان له‌سه‌ره‌و پێویسته به‌رپرسه‌كانیان بانگهێشت بكرێن، له‌ئه‌نجامی سه‌فه‌قاتی سیاسی‌دا چاوپۆشی‌یان لێده‌كرێت.
سه‌رچاوه رۆژنامه‌وانییه‌كان ئاشكرایان كردووه، ئه‌م خوله‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنەرانی عێراق هه‌وڵده‌دات لێپێچینه‌وه له‌چه‌ند وه‌زیرێك بكات، به‌تایبه‌ت كه هه‌ندێكیان گومانیان له‌سه‌ره، ئه‌وانیش وه‌زیره‌كانی گواستنه‌وه‌و په‌یوه‌ندییه‌كان‌و بازرگانی‌و وه‌رزش‌ولاوانن، كه دوانیان پێشینه‌ی گه‌نده‌ڵییان هه‌یه‌و یه‌كێكی دیكه‌شیان ره‌نگه یاسای ریشه‌كێشكردنی به‌عس بیگرێته‌وه‌و وه‌زیرێكی تریشیان تۆمه‌تی كوشتنی خراوه‌ته پاڵ.
هه‌رچه‌نده هێشتا كابینه‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی به‌ته‌واوی پڕ نه‌كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا، بانگهێشتنامه ئاراسته‌ی ئه‌وچوار وه‌زیره بكرێت بۆپه‌رله‌مان، هه‌تابه‌دواداچوونی بۆكه‌یسه‌كانیان بكرێت، بێجگه له‌وه‌ش عه‌بدولمه‌هدی په‌رله‌مان‌و ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی ده‌ستكراوه كردوه، بۆبه‌دواداچوونی هه‌ركه‌یسێك كه په‌یوه‌ندیی به‌گه‌نده‌ڵییه‌وه هه‌بێت.