ژیلا حەز دەکات بچێتە سەر کورسیەکەی وەزیری تەندروستی
09:56 - 15/09/2021
زەمەن_هەولێر
ژیلا محەمەد، یەكەمی كوردستان لەبەشی زانستی ئاواتی ئەوەیە لە داهاتوودا ببێتەوە وەزیری تەندروستی و وەزیریش خەڵاتی دەكات.
د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی لە دیوانی وەزارەت پێشوازیکرد لە قوتابی بەهرەدار و یەکەمی سەر ئاستی کوردستان "ژیلا محەمەد خەلیل" کە بە کۆنمرەی 100/100 بوو بە یەکێک لە یەکەمەکانی هەرێمی کوردستان.
لەمیانی چاوپێکەوتنێکیدا "ژیلا محەمەد" حەز و ئارەزووبوون و هیوای خواستبوو ببێت بە وەزیری تەندروستی لەداهاتوودا لەپێناو خزمەتکردنی مرۆڤایەتی و بواری پزیشکی.
وەزارەتی تەندروستی بڵاویكردەوە د.سامان بەرزنجی خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشیوەتە "ژیلا محەمەد" و هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ خواست و دەستخۆشی لە دایک و باوک و خانەوادەکەی کردووە.
