963 عیراق

١٧ مردن و سەدان تووشبوی نوێ

04:21 - 12/09/2021

زه‌مه‌ن_عێراق


وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئاماری دۆخی کۆرۆنای لە عێراق بڵاوکردەوە، به‌پێی ئاماره‌كه‌، تووشبوون كەمیكردووە بەڵام و مردن له‌ ئاستێكی به‌رزدایە.


لە 24 کاتژمێری رابردوودا، لە سەرانسەری عێراق سێ هه‌زار و 554 تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراون، لە بەرامبەردا شه‌ش هەزار و 789 تووشبوو چاکبوونەتەوە و رێژەی چاکبوونەوە4. 93%‌، ئەوەش بەپێی ئاماری وەزارەتی تەندروستی عێراق.


هەر بەپێی ئامارەکە، لە 24 کاتژمێری رابردوودا، 51 تووشبوو گیانیان لەدەستداوە، له‌و ژماره‌یه 17 كە‌سیان له‌ هه‌رێمی كوردستان ‌بوون.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن