توركيا ناوچه‌یه‌كی هه‌رێمی كوردستان بۆردومانده‌كات
05:31 - 30/07/2021
زه‌مه‌ن_بادینان
فڕۆکە و تۆپخانەکانی تورکیا ناوچەکانی گونده‌كانی سنووری ناحیەی دەرکاریان
له سنوری پارێزگای دهۆك بۆردوومان کرد.
په‌یامنێری "زه‌مه‌ن" له بادینان رایگه‌یاند،
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ فڕۆکە و تۆپخانەکانی تورکیا هەر سێ گوندی شەرانش، بهێرێ و ستەفلاتێ-یان
بۆردومانكردوه و بەهۆیەوە ئاگر لە چەند ناوچەیەکی ئەو گوندانە کەوتوونەتەوە.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئەمڕۆ ژمارەیەک
جووتیاری ئەو گوندانە چوونەتە بێستانەکانیان ئاو بدەن، هێزەکانی تورکیا تەقەیان
لێکردوون و بە ناچاری گەڕاونەتەوە.