لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیریدا شەڕە تەقە رویدا و كچێك بووه قوربانی
07:10 - 18/06/2021
زه‌مه‌ن_ته‌ق ته‌ق
لە ناحیەی تەق تەقی
سه‌ر به قه‌زای كۆیه، لە ئاهەنگیكی هاوسه‌رگیریدا، شه‌ڕه ته‌قه رویدا و كچێک بە
دەستڕێژی گولـلە بریندار بوو.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی كۆیه به "زه‌مه‌ن"ی راگه‌یاند، پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له ئاهەنگێکی هاوسەرگیریدا لە ناحیەی تەقتەق، ڕووداوێکی تەقەکردن ڕوویدا و بەهۆیەوە کەسێک بە سەختی برینداربووە."
وتیشی، "بریندارەکە ئافرەتێکە دۆخی تەندروستیی ناجێگیرە و بەهۆیەوە ڕەوانەی هەولێر کراوە و ئەو کەسەشی تەقەی لێکردووە ئامۆزای خۆی بووە و چوار گولـلەی لێ داوە."
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی پۆلیس ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، "هۆکاری ڕووداوەکە تائێستا دیار نییە و لێكۆڵینه‌وه له روداوه‌كه ده‌ستی پێكردووه.