حكومهتی ههرێم لهسهر خۆسوتاندنی گهنجهكه راگهیهندراوێكی بڵاوكردهوه
10:18 - 18/05/2021
زهمهن_ههرێمی كوردستان
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی
هەرێمی كوردستان، رایگهیاند: بە توندی ئیدانەی کردەوەی ئەو
کەناڵانە دەکەین بەشێوەیەکی دڵ ڕەقانە ڕووماڵی ڕووداوی خۆسوتاندنی گهنجێكی رۆژههڵاتی
كوردستانیان کرد.
فەرمانگەی میدیاو زانیاری حكومەتی
هەرێمی كوردستان، راگهیهندراوێكی لهسهر
رووداوی خۆسوتاندنی پەنابەرێکی خەڵکی
شاری بۆکان لە بەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری ھەولێر بڵاوكردهوه.
دهقی راگهیهندراوهكه:
فەرمانگەی میدیاو زانیاری حكومەتی
هەرێم:
پەیامی فەرمانگەی میدیا و زانیاری
حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەسەر ڕووداوی خۆسوتاندنی ھاووڵاتیەک لەبەردەم نووسینگەی
نەتەوەیەکگرتووەکان لە ھەولێر
بەداخەوە ئەمڕۆ پەنابەرێکی خەڵکی
شاری بۆکان لە بەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری ھەولێر ئاگری لە جەستەی
بەردا.
لە کاتێک دا دڵگرانی خۆمان لەم
ڕووداوە دڵتەزێنە دەردەبڕین، بە توندی ئیدانەی کردەوەی ئەو کەناڵانە دەکەین کە
بەبێ گوێدانە ڕەوشتی کاری ڕۆژنامەگەری و یاسا کارپێکراوەکانی و ڕێنمایەکانی
حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە شێوەیەکی دڵ ڕەقانە ڕووماڵی ئەم ڕووداوەیان کرد بەبێ
هەست کردن بە بەرپرسیارەتی کاری ڕۆژنامەوانی.
دەبێت لایەنی پەیوەندیدار ڕێگری
بکات لەو کردەوانە و داواکاری گشتی بە ئەرکی خۆی هەڵسێت بۆ دووبارە نەبوونەوەی ئەم
جۆرە کارە نامرۆڤانانە.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری
١٨ی ئایاری ٢٠٢١