لەوەرزی گەرمادا بۆ پێستت ئەم کارانە بکە
12:28 - 12/05/2021
زەمەن-تەندروستی
لە وەرزی گەرمادا خۆدانە بەر خۆر زۆربەی جار دەبێتەهۆی سووتانی پێستی دەموچاو یاخود جەستە، بۆ ئەم مەبەستەش بە چەند رێگایەک دەتوانیت چارەسەری بکەیت، لەوانە:-
- پێش ئەوەی بچیتە بەرخۆ، کرێمی دژە خۆر بەکاربێنە بۆ پێستت.
- دەتوانیت بەپێی رێنمایی پزیشکی دەرمانی ئازار شکێن یاخود کرێمی تایبەت بەکاربێنیت.
- گەرماوێکی سارد بکە و بەردەوام ئاو بخۆرەوە.
- بەکارهێنانی دەرمانی سروشتی.
- پۆشینی ئەو جلوبەرگانەی لە لۆکە دروستکراون.
- هەوڵبدە لە وەرزی گەرمادا زۆر خۆت نەدەیتە بەر خۆر.
- دووربکەوەرەوە لەو کرێمانەی ماددەی کیمیاوی لە پێکهاتەکەیاندا هەیە.
- دەتوانیت ماست و خەیار تێکەڵ بکەیت و بیدەیت لە دەموچاوت.