3230 تەندروستی

سوودەکانی ڤیتامین B

01:23 - 11/05/2021

زەمەن-تەندروستی

ماڵپەڕی کونسلتوی تایبەت بە تەندروستی بڵاویکردەوە، ڤیتامین بی بە هەموو جۆرەکانییەوە چەندان سوودی تەندروستی بۆ جەستە هەیە لەوانە:-

 

- بۆ گەشەکردنی منداڵ بەسوودە
- بۆ ژنانی دووگیان و منداڵی ناو سکی
- گەشە بە خڕۆکە سورەکانی خوێن دەدات
- ئاستی سێکسی پیاوان زیاددەکات
- قژ بەهێز دەکات و کێشی لەش دادەبەزێنێت
- لە خەمۆکی دەتپارێزێت و مێشک بەهێز دەکات
- لە ئەگەری توشىوون بە زەهایمەر دوورتدەخاتەوە

ئەو خواردنانەی دەوڵەمەندن بە جۆرەکانی ڤیتامین بی بریتین لە ( برنجی قاوەیی، ماسی سەلەمون، تۆوی کەتان، فاسۆڵیا، گۆشت، ئەڤۆگادۆ، بیبەری تون، کشمیش، مەعدەنوس، پەتاتەی شیرین، برۆکلی، قەرنابیت، سپێناخ، جەرجیر، فستەق، مۆز)

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن