نرخی كاره‌بای مۆلیده ئه‌هلییه‌كان دیاری كرا
11:40 - 04/05/2021
زه‌مه‌ن_سلێمانی
نرخی سه‌عاتێك
ئەمپێری کارەبای موەلیدە ئەھلییەکان له ناو شاری سلێمانى بۆ مانگی نیسان، له نێوان
دو هه‌زار بۆ دو هه‌زار و (500) دیناره
ئەمڕۆ سێشه‌ممه لیژنەی دیاریکردنی نرخی موەلیدە ئەھلییەکان له سلێمانی،
له‌سه‌ر بنه‌مای نرخی سوته‌مه‌نی له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان نرخی كاره‌بای
موەلیدە ئه‌هلييه‌كانی بۆ مانگی چوار (نیسان)ـی به (38) سی و هه‌شت دینار بۆ یه‌ك
سه‌عات/ئه‌مپێڕ كاركردن دیاریكرد.
قایمقامیه‌تی
سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، كاركردن و ته‌رخانكردنی كاره‌با له‌لایه‌ن موه‌لیده
ئه‌هلییه‌كانه‌وه بۆ هاوڵاتیان له‌نێوان (50) بۆ (70) سه‌عاته به‌مه‌ش نرخی یه‌ك
ئه‌مپێڕ كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی بۆ ئه‌و مانگه له نێوان دو هه‌زار بۆ دو
هه‌زار و (500) دیناره، به‌هۆی جیاوازی كارپێكردنی موه‌لیده‌كان له‌گه‌ڕه‌كێك بۆ
گه‌ڕه‌كێكی دیكه، نرخی ئه‌مپێڕێك كاره‌بای موه‌لیده گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه
جیاواز ده‌بێت.
باسی له‌وه‌شكردووه،
خشته‌ی كارپێكردن و دابینكردنی كاره‌با له‌لایه‌ن موه‌لیده ئه‌هلییه‌كانه‌وه بۆ
مانگی پێنج (ئایار) تا كۆتایی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز پێدانی كاره‌بای موه‌لیده
له سه‌عات (12)ـی نیوه‌ڕۆ بۆ سه‌عات (4)ی به‌ره‌به‌یان ده‌بێت، له‌و ماوه‌ی دیاریكراوه
هه‌ركاتێك كاره‌بای نیشتمانی كوژایه‌وه پێویسته مۆلده ئه‌هلییه‌كان له‌ماوه‌ی
(10) ده‌قیقه كاریان پێبكرێت، به‌ڵام له‌دوای مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز گۆڕانكاری تێدا
ده‌كرێت.